هەواڵی کوردستان ئێستا

تاکەی دەتانەوێ هەڵەبجە پشت گوێ بخەن ؟

تاکەی دەتانەوێ هەڵەبجە پشت گوێ بخەن ؟
تاکەی دەتانەوێ هەڵەبجە پشت گوێ بخەن ؟

2020-07-21 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

لەگەڵ دەست پێکردنەوەی بریاڕی جێ بەجێکردنی هەندێک پرۆژە لە شارە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان لە ئێستادا ، وەک پرۆژەی شەقامی ١٥٠ مەتری هەولێر و شەقامی سەد مەتری سلێمانی و پرۆژەی

وێستگەی کارەبای خەبات و پرۆژەی دروستکردنی شاری پیشەسازی لەدهۆک و پرۆژەکانی قەزای زاخۆ ....کەهەر هەموویان جێگای دلخۆشین ، ئیتر هیچ پاساوێک قەبولکراو نیە بۆ جێ بەجێ نەکردنی ئەو پرۆژانەی شارە پشت گوێ خراوەکەی هەرێمی کوردستان ،هەڵەبجەی شەکەت و ماندوو و قوربانی ململانێکان ، کە بخرێنە بواری جێ بەجێکردن ،بەتایبەتی پرۆژەی پرد و ڕێگای تووەقوت کە ساڵانێکە بریاڕی لەسەر دراوەو تا ئیستا هەر مرەکەبی سەر کاغەزە ...

شایەنی ووتنە بڕیاردان لەسەر جێ بەجێکردنی ئەو پرۆژانە لەکاتێکدایە کە تا ئیستا موچەی مانگی (٣) ی موچە خۆران دابەش نەکراوە و هەزاران پرۆژەی ساڵانی (2011,2012,2013 ) راگیراوە !!
،خۆ ئەگەر بڕیاردان لەسەر جێبەجێکردنی ئەم پرۆژانە لەسەر حسابی لێبرینی موچەش بێت ، پیویستە بەشێوەی دادپەروەرانە بۆ هەموو شار و دەڤەرەکانی هەرێم خەرج بکرێت.