سه‌رچنار ئه‌حمه‌د: گه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ته‌نها له‌پێناو كۆبوونهوهبێ نه‌بوونی باشتره
دیجیتال میدیای سپێده
سه‌رچنار ئه‌حمه‌د په‌رله‌مانتاری یه‌كگرتوو ڕایگه‌یاند، گه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان لە سەر مووچە باشتركردنی ژیانی هاوڵاتیان نه‌بێ نه‌بوونی باشتره
سه‌رچنار ئه‌حمه‌د په‌رله‌مانتری فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان له په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبوك ڕایگه‌یاند: گەر کۆبونەوەی پەرلەمان بۆ قسەکردن لە سەر بوودجەو مووچە نەبێ و لەسەر بەدواداچوون بۆ ئەو قەرزە زەبەلاحە نەبێ کە دەسپێک و کۆتایی نادیارەو لەسەر گەندەڵی خاڵەسنوریەکان نەبێ و لەسەر سەرجەم کێشە زیندوەکان نەبێ کەبەرۆکی ئەم هەرێمەی گرتووە و تەنها کۆبونەوەبێ
لە پێناوی کۆبونەوە ،نەبوونی لەبوونی باشترە.
ئه‌م لێدوانه‌ی سه‌رچنار ئه‌حمه‌د له‌كاتێكدایه،كه ئه‌مڕۆ به‌هۆی ناكۆكی نێوان فراكسیۆنی پارتی و یه‌كێتی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان په‌كخرا