English | عربي

بەڤیدیۆ.. بە چەقۆ هێرش کرایە سەر وەزیرێک


بەڤیدیۆ.. بە چەقۆ هێرش کرایە سەر وەزیرێک

2019/10/10 | 15:15

(هەواڵ كوردستان)-

توندڕەوێک بە چەقۆ هێرشی کردە سەر وەزیری ئاسایشی ئەندۆنیسیا.

دیدی براسیتیۆ، گوتەبێژی پۆلیسی ئیندۆنیسیا رایگەیاندووە، توندڕەوێک بە چەقۆ هێرشی کردە سەر ویرانتۆ، وەزیری ئاسایشی وڵاتەکەی و برینداری کرد.

توندڕەوەکە، کە بە گوتەی دیدی براسییۆ بەیعەتی بە رێکخراوی تیرۆریستی داعش داوە، لە ناوچەی بانتن چەقۆ لە وەزیری ئاسایشی وڵاتەکەی داوە.

سەرچاوە تەندروستییەکان باس لەوە دەکەن، کە وەزیری ئاسایشی ئیندۆنیسیا دوو چەقۆی بەرکەوتووە، بەڵام باری تەندروستیی جێگیرە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending