هەواڵی کوردستان ئێستا

''زیاتر لە 65ھەزار گەشتیار ھاتوونەتە سنووری پارێزگای سلێمانی''

''زیاتر لە 65ھەزار گەشتیار ھاتوونەتە سنووری پارێزگای سلێمانی''
''زیاتر لە 65ھەزار گەشتیار ھاتوونەتە سنووری پارێزگای سلێمانی''

2020-01-04 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


سلێمانی-KDP.info - گوتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی ڕایگەیاند، تەنیا لە ماوەی ڕۆژانی سەری ساڵدا زیاتر لە 65ھەزار گەشتیار سەردانی سنووری پارێزگای سلێمانییان کردووە.

ئارام شوانی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری سلێمانی ڕایگەیاند: "لە ساڵی ٢٠١٩ یەک‌ ملیۆن و ٧٠٠ھەزار گەشتیار لە ناوخۆ و ناوەڕاست و خوارووی عێراق و وڵاتانی دەرەوە ڕوویان لە شاری سلێمانی کردووە."

ئاماژەی بەوەش دا: "ئامادەکارییەکان سەرکەوتوو بوون، تەنیا لە ماوەی ڕۆژانی سەری ساڵی 2020دا بەھۆی ھاتنی  ساڵی نوێیەوە زیاتر لە 65ھەزار گەشتیار ھاتوونەتە سنووری پارێزگای سلێمانی."

ناوبراو دەشڵێت: "بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ڕێژەی ھاتنی گەشتیاران بەرز بووەتەوە، 80%ی گەشتیاران لە ناوەڕاست و خوارووی عێراق و 15%یان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و 5%یشیان لە وڵاتانی دەرەوە سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانییان کردووە."

سیروان سابیر