هەواڵی کوردستان ئێستا

د. عەلی: فەڕەنسا لەگەڵ سەقامگیریی عێراقدایە

د. عەلی: فەڕەنسا لەگەڵ سەقامگیریی عێراقدایە
د. عەلی: فەڕەنسا لەگەڵ سەقامگیریی عێراقدایە

2020-01-05 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


پاریس-KDP.info- نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە فەڕەنسا رایگەیاند، حكوومەتی فەڕەنسا دژی توندوتیژی و بەكارهێنانی خاكی عێراقە لە لایەن وڵاتانەوە و لەگەڵ سەقامگیریی عێراقدایە.

د. عەلی دۆڵەمەڕی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، حكوومەتی فەڕەنسا لەگەڵ ئەوەدایە كە كێشەكان لە رێگەی گفتووگۆ و دیالۆگەوە چارەسەر بكرێن و دۆخی عێراق ئاڵۆز نەبێت و تێكنەچێت، چونكە فەڕەنسا هەمیشە هاوكاریی عێراق و هەرێمی كوردستانی كردووە.

دۆڵەمەڕی گوتیشی، فەڕەنسا دەخوازێت كە عێراق سەقامگیر بێت و دوور بێت لە كێشە و ئاڵۆزی، بۆ ئەوەی ناوچەكە ئارام بێت، چونكە نایەوێت دۆخی ناوچەكە تێك بچێت.

 

بڵند ئیبراهیم