هەواڵی کوردستان ئێستا

سعودیە ئیدانەی ناردنی هێزی تورکی بۆ لیبیا دەکات

سعودیە ئیدانەی ناردنی هێزی تورکی بۆ لیبیا دەکات
سعودیە ئیدانەی ناردنی هێزی تورکی بۆ لیبیا دەکات

2020-01-05 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان-

وەزارەتی دەرەوەی سعودیە رایگەیاند، ئیدانەی بڕیاری ناردنی هێزی تورکی بۆ لیبیا دەکەن و ئەو هەنگاوەی ئەنقەرەشی وەکو "پێشێلکارییەکی رونی" بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایش ناوبرد.

بڕیارەکەی تورکیا پێچەوانەی هەوڵی نەتەوەیەکگرتوەکان و کۆمکاری وڵاتانی عەرەبییە

وەزارەتی دەرەوەی سعویە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، "بڕیارەکەی تورکیا پێچەوانەی هەوڵی نەتەوەیەکگرتوەکان و کۆمکاری وڵاتانی عەرەبییە کە ئامانجی لێی چارەسەرکردنی کێشەکانی لیبیایە".

ئەو هەوڵەی تورکیا دەبێتە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایش و ئارامی لیبیا و هەروەها هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی وڵاتانی عەرەبی و هەرێمی


ئەوەش هاتوە، "ئەو هەوڵەی تورکیا دەبێتە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایش و ئارامی لیبیا و هەروەها هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی وڵاتانی عەرەبی و هەرێمی، چونکە دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی وڵاتێکی عەرەبی پێچەوانەی بنەما نێودەوڵەتییەکانە".

ئەوەش لەکاتێکدایە پەرلەمانی تورکیا لە کۆبونەوەی رۆژی دوی ئەم مانگەدا بۆ تاوتوێکردنی ناردنی هێزی سەربازی وڵاتەکە بۆ لیبیا کۆبوەوە، لە کۆبونەوەکە بڕیاری ناردنی هێز بە دەنگی 325 پەرلەمانتار پەسەندکرا.

پێشتریش ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان هۆشداری دابوە تورکیا لەناردنی هێزی سەربازی بۆ لیبیا و رایگەیاند، پاڵپشتیکردنی هێزی بیانی بۆ هەر لایەنێکی شەڕکەری لیبیا جگە لە قوڵترکردنی شەڕ و ناکۆکییەکان هیچ دەرئەنجامێکی دیکەی نابێت.

4ی ئەم مانگەش پەرلەمانی لیبیا بەکۆی دەنگ ئەو رێککەوتننامەیەی نێوان تورکیا و حکومەتی ویفاقیان رەتکردەوە و پەرلەمانتاران داوایان لە لیژنەی یاسایی دادگای نێودەوڵەتی کرد، کار بۆ پوچەڵکردنەوەی ئەو رێککەوتننامەیە بکەن.