هەواڵی کوردستان ئێستا

ڤیان سه‌بری: وه‌كو كورد پێمان باشه‌ به‌بێلایه‌نی له‌و كێشه‌یه‌دا بمێنینه‌وه‌

ڤیان سه‌بری: وه‌كو كورد پێمان باشه‌ به‌بێلایه‌نی له‌و كێشه‌یه‌دا بمێنینه‌وه‌
ڤیان سه‌بری: وه‌كو كورد پێمان باشه‌ به‌بێلایه‌نی له‌و كێشه‌یه‌دا بمێنینه‌وه‌

2020-01-05 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


به‌غدا-KDP.info- ڤیان سه‌بری، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، هه‌ڵوێستی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كانی له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراق خسته‌ڕوو.

ڤیان سه‌بری گوتی، فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ناكه‌ن، كه‌ بڕیاره‌ تایبه‌ت بێت به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌منی به‌غدا و واشنتن و په‌سه‌ندكردنی یاسای چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌ بیانییه‌كان له‌ عێراق.

ڤیان سه‌بری راشیگه‌یاند، نایانه‌وێت عێراق ببێته‌ مه‌یدانی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ململانێكان و ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه‌ هه‌موو لایه‌ك دان به‌خۆیدا بگرێت.

ڤیان سه‌بری راشیگه‌یاند، وه‌كو كورد پێیان باشه‌ به‌بێلایه‌نی له‌و كێشه‌یه‌دا بمێننه‌وه‌ ئه‌وه‌ش له‌ به‌رژه‌وه‌ندی عێراق و هه‌رێمی كوردستانه‌.

ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه‌، كه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌منی بێت له‌گه‌ڵ به‌غدا، ئه‌وه‌ حكوومه‌تی عێراق ده‌توانێت به‌ نووسراوێك لایه‌نی دووه‌م كه‌ ئه‌مه‌ریكایه‌، له‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌ ئاگادار بكاته‌وه‌ و راسته‌وخۆ دوای ساڵێك به‌ هه‌ڵوه‌شاوه‌ داده‌نرێت، ئه‌گه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌شه‌، ئه‌و كاره‌ به‌ تاكلایه‌نه‌ نابێت به‌ڵكو پێویسته‌ هه‌ردوولایه‌ن به‌شداری تێدا بكه‌ن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئێستا هه‌نگاوه‌كان ده‌بێت له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه‌ ده‌ستپێبكرێت، حكوومه‌تیش ئێستا له‌ دۆخی كاربه‌ڕێكردندایه‌ و ناتوانێت ئه‌وه‌ بكات.

بڕیار بوو ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام دیار نییه‌ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ ده‌كرێت یان نا.