له هه‌ڵه‌بجه هاوڵاتیێك خۆی خنكاند
2020-07-26 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتال میدیای سپێده
پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه ڕایگه‌یاند، له‌ناو باخی گشتی هه‌ڵه‌بجه هاوڵاتیه‌كی ته‌مه‌ن 29 ساڵی خۆی خنكاند.
به‌رزان عوسمان، وته‌بیژی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گستی پۆلیسی پارێزگای هه‌له‌بجه له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 1شه‌ممه به‌رواری 26-7-2020 له‌ناو باخی گشتی هه‌ڵه‌بجه هاوڵاتیه‌ك به‌ناوی (ك ح ص) ته‌مه‌نی 29 ساڵ پیشه‌ی كاسبه دانیشتووی پارێزگای ههڵهبجهیهله گه‌ره‌كی كانی عاشقان خۆی خنكاند
پۆلیسی هه‌له‌بجه ئه‌وه‌شی خسته‌روو: پاش گه‌یشتنی تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی بنكه‌ی پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه، دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه له بنكه‌ی پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه كراوه‌ته‌وه.