هەواڵی کوردستان ئێستا

سندی: ھیچ كۆمپانیایەك ھەرێمی كوردستانی جێنەھێشتوە.. ھەرێم ناوچەیەكی ئارامە

سندی: ھیچ كۆمپانیایەك ھەرێمی كوردستانی جێنەھێشتوە.. ھەرێم ناوچەیەكی ئارامە
سندی: ھیچ كۆمپانیایەك ھەرێمی كوردستانی جێنەھێشتوە.. ھەرێم ناوچەیەكی ئارامە

2020-01-05 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هەولێر-KDP.info- لەگەڵ ئاڵۆزییەكانی عێراق، بەشێك لە كۆمپانیا بیانییەكان كارەكانیان لە عێراق راگرتووە و ھاووڵاتیانی بیانی بە ھۆی دژواریی رەوشەكەوە عێراق جێدەهێڵن، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی سامانه‌ سروشتیه‌كان له‌ په‌رله‌مانی كوردستانیش رەتی كردەوە ھیچ كۆمپانیایەك ھەرێمی كوردستانی جێھێشتبێت و دەشڵێ، ھەرێم بۆ بیانییەكان و كاركردن ئارامە.

گوڵیزار سندی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ھەرێمی كوردستان ناوچەیەكی ئارامە و ئەو وڵاتەنەش كە داوای چۆڵكردنی عێراق دەكەن لە ھاووڵاتیانی خۆیان بگەڕێنەوە بۆ وڵاتی خۆیان، باسیان لە ھەرێمی كوردستان نەكردووە و دەتوانن لێرە بمێننەوە، لەبەر ئەوەی ھیچ گرفتێك لە ھەرێمی كوردستان نییە و ناوچەیەكی ئارامە بۆ كۆمپانیاكان و كاركردن تێیدا".

سندی گوتیشی: "راستە كه‌ دەگوترێ لە ھەندێ ناوچەی عێراق بەشێك لەو كەسە بیانیانەی لە كێڵگە نەوتییەكان كاریان دەكرد بەجێیان ھێشتووە، ئەوەش بێگومان كاریگەری لەسەر كەمبوونەوەی بەرھەمی نەوتی عێراق دەبێت".

جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی سامانه‌ سروشتیه‌كان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌شڵێ: "بە ھۆی نەبوونی كێشە و سەقامگیرییەوە، ھیچ كۆمپانیایەك تا ئێستا ھەرێمی كوردستانی جێنەھێشتوە و تا ئێستا كۆمپانیاكانی كەرتی نەوت لە كارەكانیان بەردەوامن".

 

قائید میرۆ