هاتوچۆى هه‌ڵه‌بجه ئاگادارییه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه
2020-01-05 00:00:00 - سەرچاوە: باس‌نیوز
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ڵه‌بجه، له‌باره‌ى به‌فربارین له هه‌ورامان، شۆفێران ئاگادار ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 5/1/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ڵه‌بجه، ئاگادارییه‌كى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "ئاگاداری شۆفێران دەكەینه‌وه، بەھۆی به‌فربارین لە ناوچەی هەورامان و ڕێگاوبانەکانی کە بە شاخەكاندا تێپەڕ دەكات لە حاڵەتی بەستن و خلیسكدایە، بۆیە داواكارین تا شەقامەكە باری ئاسایی وەردەگرێتەوە، زۆر بەوریاییه‌وە ھاتوچۆ بکەن، ئەمەش لەپێناو پاراستنی ماڵ و گیانی ھاونیشتمانیان".
له ئاگادارییه‌كه‌دا باس له‌وه‌ش كراوه: "لەکاتى به‌فربارین کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێل ئەستەم دەبێت، پێویستە بەوریاییەوە مامەڵە بکەیت و زنجیر بۆ تایەی ئۆتۆمبێلەکەت ببەستیت".