بنه‌ماڵه‌ى ئه‌و پیاوه‌ى له هه‌ڵه‌بجه‌ى خۆى خنكاند روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كه‌نه‌وه
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
بنه‌ماڵه‌ى ئه‌و پیاوه‌ى له هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید خۆى خنكاند روونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكردهوهو رایده‌گه‌یه‌نن: ئەو نامەیە دوور‌و نزیک پەیوەندی بە کۆچکردووەوه نیە.
له روونكردنه‌وه‌كه‌ى بنەماڵەی کاوە حەمە ئەمین دا هاتووه، ئێمە وەک بنەماڵەو کەسوکاری کۆچکردوو کاوە حەمە ئەمین بۆ ڕایگشتی ڕونیدەکەینەوە لەپاش ڕاگەیاندنی کوچی دوای کاکە کاوە نامەیەک بڵاوکرایەوە لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بەگشتی گوایە کۆچکردوو دوای خۆی بەجێی هێشتووه .
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ئێمە سەرەڕای سوپاسی خەمخۆری و بەدەمەوەهاتنی هاوڵاتیان بۆ ئەم خەمەی سەرشانمان ڕایدەگەیەنین ئەو نامەیە دوور‌و نزیک پەیوەندی بە کۆچکردووەوه نیەو ناکرێ لەخەمێکی ئاواقوڵدا ئەوبارودۆخە بۆ مەبەستی تایبەت بقۆزرێتەوە، داوا لەهەموو سایت و پەیجی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەکەین لە ڕوداوەکاندا بۆ لێشاوی لایک و کۆمێنت پەنا بۆ هیچ بڵاوکراوەیەکی ناڕاستی وا نەبرێت و ڕێگە بۆ لایەنی پەیوەندیدار بکریتەوە بۆ ئەنجامدانی کاری خۆیان.