هەواڵی کوردستان ئێستا

نووری حه‌مه‌ عه‌لی: داعش خۆی ئاماده‌ كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی گورز بوه‌شێنێت

نووری حه‌مه‌ عه‌لی: داعش خۆی ئاماده‌ كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی گورز بوه‌شێنێت
نووری حه‌مه‌ عه‌لی: داعش خۆی ئاماده‌ كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی گورز بوه‌شێنێت

2020-01-05 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


كه‌ركووك-KDP.info- به‌رپرسی میحوه‌ری كه‌ركووك _پردێ گوتی، داعش شانه‌ی نوستووی هه‌یه‌ و جموجووڵیان زیادی كردووه‌ و به‌دوای ده‌رفه‌تێكدا ده‌گه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی گورز بوه‌شێنن، به‌ڵام هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ سه‌نگه‌ره‌كانی خۆیدا له‌ ئاماده‌باشیی ته‌واودایه‌ بۆ به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی داعش، نه‌ك ته‌نها هێزی پێشمەرگە، وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق و وڵاتانی دنیاش ئاگاداری جموجووڵی داعشن.


به‌رپرسی میحوه‌ری كه‌ركووك _پردێ، نووری حه‌مه‌ عه‌لی، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: 'ئێمه‌ وه‌كو هێزی پێشمه‌رگه‌ هه‌میشه‌ ئاماده‌ین و سه‌نگه‌ره‌كانی خۆمان زۆر باش قایم كردووه‌ و هیچ كێشەیه‌كمان نییه‌ و داعش ناتوانێ زه‌فه‌ر به‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ببات، چونكه‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ به ‌به‌رده‌وامی له‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشیی ته‌واودایه‌."

نووری حه‌مه‌ عه‌لی گوتیشی: "داعش به‌رده‌وام به‌دوای ئه‌وەدا ده‌گەڕێن كه‌ بۆشاییی ئه‌منی پەیدا بێت و گورزی خۆیان بوه‌شێنن و سوود له‌ دۆخه‌كه‌ وه‌رگرن و هه‌میشه‌ خۆیان‌ مه‌ڵاس داوه‌ و چاوه‌ڕێن دەرفەتیان بۆ ڕێك كه‌وێت، بۆ ئه‌وه‌ی كاری خۆیان بكه‌ن."

حه‌مه‌ عه‌لی باسی له‌وه‌ش كرد: "وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق ئاگادارن و ئێستا دنیاش ئاگاداره‌ کە داعش شانه‌ی نوستووی هه‌یه‌ و جموجووڵیان زیاد بووه‌ و به‌دوای ده‌رفه‌تێكدا ده‌گه‌ڕێن."

گوتیشی: "هێزی پێشمه‌رگه‌ له ‌سه‌نگه‌ره‌كانی خۆیاندا ئامادەن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه‌ به‌رپه‌چی هێرشه‌كانی تیرۆریستان بدەنەوە‌ و ڕێگرییان لێ بکەن و نەهێڵن هیچ چەشنە کردەوەیەک بەڕێوە ببەن.'

بڵند ئیبراهیم