دوو خوشكی ئه‌و هاوڵاتیه‌ی له هه‌ڵه‌بجه كۆتایی به‌ژیانی خۆیهێنا ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كه‌نه‌وه
دیجیتاڵ میدیای سپێده
دوو خوشكی كاوه حەمه‌ئه‌مین ساڵح كه یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو كۆتایی به‌ژیانی خۆیهێنا روونكردنه‌وه‌یه‌كیان بڵاوكرده‌وه و رایانگه‌یاند، براكه‌یان دۆخی دارایی باش بووه، ماڵی خه‌زوری براكه‌شیان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌هێرشكردنه سه‌ری.
هه‌ریه‌ك رۆشنا و شنۆ حمه ئه‌مین ساڵح، خوشكی كاوه حه‌مه ئه‌مین ساڵح له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایانگه‌یاندوه، "هیچ كه‌سێك قسه‌و شتی نه‌شیاو نه‌خاته پاڵی كاوه، دۆخی دارایی باش بوه و خاونی چوار موچه بووه، به بڕه‌كانی 400 هه‌زار دیناری برینداری چه‌كی كیمیاوی، 150 هه‌زار دیناری كه‌مئه‌ندامی، 250 هه‌زار دیناری زیندانییانی سیاسی، 100 هەزار دیناری شەهیدانەی دایكی".
ئاماژەی بەوەشکردوە، "كاوه مانگانه به بڕی 400 هه‌زار دینار وه‌كاله‌تی بۆ خێزانی كردبوه‌وه، ته‌نها بۆكرێ خانوه‌كه‌ی و كاره‌بای مولیده، كێشه‌ی خێزانی هه‌بوه، پێش ئه‌وه‌ی خۆی بكوژێت به‌ر له 10 رۆژ ڕۆژ رۆشتون، به‌شوێنیدا بۆ ماڵی براكه‌ی له ناحیه‌ی سیروان تاوه‌كو بیگه‌ڕێننه‌وه بۆ ماڵه‌كه‌ی خۆی، له‌به‌رئه‌وه‌ی كاوه زۆر بێتاقه‌ت بو بۆ منداڵه‌كانی، ده‌یوت، ئاگر له ناو دڵمه بۆ منداڵه‌كان".
هه‌ردو خوشكه‌كه‌ی كاوه باسیان له‌وه‌شكردوه، پێشتر قسه‌یان له‌گه‌ڵ خێزانی براكه‌یان كردوه و پێی وتون، "كێشه‌ی دۆخی دارایی نییه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ كاوه ناگونجێم و نایه‌مه‌وه، به‌ڵام ئێستا ده‌ڵێت، كێشه‌م داراییه، ئه‌مه‌ش دوره له‌ڕاسته‌وه".
رۆشنا و شنۆی خوشكی كاوه رونیانكردوه‌ته‌وه، كاوه هیچ نوسراوێكی جێنه‌هێشتوه له‌پاش خۆی، ته‌نانه‌ت خوێنه‌واری باش نه‌بوه نه‌یزانیوه بنوسێت، هه‌ركه‌سێك ئه‌و نامه‌ی نوسیوه و دروستیكردوه ده‌بێت له‌دادگا رونی بكاته‌وه چ مه‌رامێكی هه‌بوه.