هەواڵی کوردستان ئێستا

یادی ڕۆژی جیهانی کاری خۆبەخشی لە ماڵی حاجی ئاهۆ لەگەرمیان بەرز ڕاگیرا

یادی ڕۆژی جیهانی کاری خۆبەخشی لە ماڵی حاجی ئاهۆ لەگەرمیان بەرز ڕاگیرا
یادی ڕۆژی جیهانی کاری خۆبەخشی لە ماڵی حاجی ئاهۆ لەگەرمیان بەرز ڕاگیرا

2019-12-05 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان - نیگار عومەر 

لەڕۆژی جیهانی کاری خۆبەخشیدا، ڕێکخراوی پرۆژە یادی ئەم ڕۆژەی لەماڵی حاجی ئاهۆی خێرخوازی بۆلەخۆگرتنی بەساڵاچوان کردەوە، تێیدا خەڵاتی کریستاڵی ساڵی خۆبەخشی بە خێرخوازێک بەخشرا.

بێستون ژاڵەیی، بەڕێوبەری ڕێکخراوی پرۆژە بەخەندان- ی ڕاگەیاند، "لەم ڕۆژەدا وەک یەکەم ڕێکخراو لەگەرمیاندا یادی ڕۆژی جیهانی کاری خۆبەخشیمان کردەوە کە ڕۆژێکە نەتەوە یەکگرتوەکان لەساڵی 1985 ئەم ڕۆژەیان دیاریکرد وەک ڕۆژی جیهانی کاری خۆبەخشی بۆ ڕێزگرتن لەو کەسانەی کە کاری خۆبەخشی ئەنجامئەدەن، لەم ڕۆژەدا ڕێکخراوی پرۆژە مەراسیمەکەی لەماڵی حاجی ئاهۆی خێرخوازیدا کردەوە تێیدا خەڵاتی کریستاڵی ڕۆژی خۆبەخشی بە (هادی عەبدولڕەحمان)بەخشی.

لەم ماڵەدا بڕی ملیۆن و نیوێك دۆلاری لەسەر گیرفانی خۆی خەرجكردوە

راشیگەیاند،"لەم ماڵەدا بڕی یەک ملیۆن و نیو دۆلاری تێدا سەرفکردوە لەسەر گیرفانی خۆی، ئەم کەسە خێرخوازو مرۆڤ دۆستە کاری خێرخوازی زۆری بۆ گەرمیان کردوە وێنەیەکی جوانی هەیە لەنێو گەرمیاندا، هەمو مانگێک بڕی 10 هەزار دۆلار دەبەخشیە ئەم ماڵە کە خەڵکی بێسەرپەرشتی لەخۆگرتوە، بۆیە وەک هاندانێک بۆ زیاتر ڕوحی هاوکاریکردن بەباشمان زانی خەڵاتەکە پێشکەشی ئەم مرۆڤە خێرخوازەبکەین"

ئەوەشی ڕونکردەوە، "کاری خۆبەخشی لەگەرمیان و کوردستان لەئاستێکی پێویستدانیە و پێویستی بە ڕێکخستن هەیە بەو پێیە ماوەی چەن ساڵێکە ڕێکخراوەکەمان کار لەسەر بەکلتورکردنی کاری خۆبەخشی ئەنجامدەدات".

ئەم ماڵە لەلایەن خێرخوازانەوە بەڕێوەدەچیت لە ئێستادا حەوت بەساڵاچو و 10 منداڵ تێدا دەژین

بیابان نوری، بەڕێوبەری ماڵی حاجی ئاهۆی خێرخوازی ،بەخەندان-ی ڕاگەیاند، ئەم ماڵە لەلایەن خێرخوازانەوە بەڕێوەدەچیت لە ئێستادا حەوت بەساڵاچو و 10 منداڵ تێدا دەژین بەشێوەیەکی پێویست ئێمە لەم ماڵەدا خزمەت دەکەین"

ماڵی حاجی ئاهۆی خێرخوازی لەلایەن خێرخوازانی گەرمیانەوە دروستکراوە بۆ لەخۆگرتنی کەسانی بێ سەرپەرشت و بێلانە ئەمساڵ ئەم ماڵە بەڕوی کەسانی بێسەرپەرشت و بێلانەدا کرایەوە، بەهەمان شێوە لەلایەن خێرخوازانی گەرمیانەوە بەڕێوەدەبریت.

xendan.blob.core.windows.net/root/root/images/14512201978769804_544168923031792_9128693056227246080_n