ھەولێر و بەغدا بە نھێنی رێککەوتون
ھەولێر و بەغدا بە نھێنی رێککەوتون! ھەولێر و بەغدا لەبەردەم رای گشتییدا، ماوەیەکە وادەردەکەون کە پاکێجی رێککەوتنێک گفتوگۆ دەکەنبۆ ئەوەی رێککنەکەون و کات بکوژن، بەڵام لەراستیدا ھەردوو لا دەمێکە لەسەر ھێڵە گشتییەکانرێککەوتوون و، دەمێکیشە تێستی شەقامی خۆیانکردووە تا رێککەوتنەکە ھەزم بکرێت. ئێستا کەشێکی دیکەی لە بار ھەیە، ئەویشگوشاری فڕەنساو ئەمەریکا لەسەر بەغداو ھەولێرکە دەبێ رێککەوتنەکە بەیان بکرێت، کێشەکەلەوەدایە کە ھەرچی ئامانجی بەغدایە دەیەوێ رێککەوتنێک بکرێ سەپاندنی فەرزێکی یاساییھەبێ بۆ رێککەوتنێکی ھەمیشەیی تا ئیدی ھەرێمبەبەرچاوی جیھاندا نەڵێ بەغدا ستەم دەکات،یانیش دەرفەتی جوودابوونەوە بخولقێنن، بەڵامھەرچی ھەولێرە نایەوێ بچێتە ژێر بەندی ھیچدەقێکی یاسایی کە بەغدا وەک فەرزی داھاتووتموحی داھاتووی ھەرێم لە چوارچێوەیرێککەوتنێک لە رووە دەولییەکە بەند بکات، چونکەگۆڕانکارییەکانی داھاتووی رۆژھەڵاتی ناوین بەمجێگیرییەی ئێستا بەردەوامی نابێت، ئەگەر ھەولێرو بەغدا بە ھەمیشەیی رێککەون، بەغدا بەھەمیشەیی ئەم رێککەوتنە دەباتە نێو چوارچێوەدەولییەکە، بۆیە ھەولێر لای گرینگە کە رێککەوتنەکەھیچ نەبێ بازنەیی بێت، واتە ساڵ بۆ ساڵ سەقفیزەمەنی ھەبێت، یانیش بەگوێرەی خولی ھەڵبژاردنو بەگوێرەی بارودۆخەکە ئەبدەیت بکرێتەوە، چونکەعێراق ھێشتا ئەنجوومەنی فیدڕاڵی نییە و،باوەڕیش بە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ناکرێکە زۆرجار لەوێ بڕیارەکان تەنیا نمایشیسیاسین، بۆیە لەگەڵ ئەوەی رێککەوتوون، بەڵاملەسەر شێوازی رێککەوتنێک ئایا ھەمیشەیی بێتیان کاتی، رێککەوتنەکە بە کراوەی ھێڵدراوەتەوە. ئێستا دۆخی سیاسی کورد زیاتر وەک گوشارلەسەر بەغدا لەبارترە، چونکە یەکێتی و پارتیلەیەکدی نزیکبوونەتەوە، لە بەغدا سەرۆکۆماریعێراق کوردە، وەزیری دەرەوە کوردە، ئەمە وا دەکاتکە زیاتر کورد وێنەی رێککەوتنەکە وەک گوشاربخاتە سەر مێزی گفتوگۆ و ھەندێ مەرجی نوێیھەبێ لەگەڵ رێککەوتنەکە، ئەگەرچی لە دەسپێکیدانوستانەوە نیەتێک ھەبوو کە بە زوویی ئەمرێککەوتنە واژۆ بکرێ، بەڵام کورد چاوەڕێی ئەوەیدەکرد کە ئایا کازمی لەو تاقیکردنەوەی لە عێراقدادەیکات سەرکەوتوو دەبێ، ئایا متمانەی تەواویپێبکرێ؟ بەغدایش لە ژێر سێبەرێکی توندی شیعەیسیاسی و شەقام دابوو بۆ کازمی سەخت بوو کەگوشاری شەقامی شیعەی سیاسی لەسەرەرێککەوتن لەگەڵ ھەرێم بەیان بکات، بەڵام لەئێستادا گوشاری فڕەنساو ئەمەریکا شتێکی ترەبەتایبەت کە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەوماوەیە پێوەندی یەکێتی و پارتی بەرەو نزیکبوونەوەلە یەکتری ئاراستە کرد، ھەروەھا لەگەڵسەرۆکۆماری عێراق بۆ پرسی رێککەوتن لەگەڵلایەنە عێراقییەکان و دەولی لەسەر ھێڵ بوونە، ئەمەوای کرد رێککەوتنەکە لە رۆژانی دابێ بەرەوبەیانکردن بچێت و، ھەروەھا بە دوا پەیامیسەرۆکوەزیرانی ھەرێم و سەرکوەزیرانی عێراقیشوەک کۆد و ئاماژەی دەستەواژە دیاربوو، کەبەیانکردنی رێککەوتنێک لە تەوقیتە. ئەوەی وا دەکات ئەم رێککەوتنە بەیان بکرێت، لەگەڵ ھۆکارەکانی سەرەوە کە باسم کرد، وەرەقەییوئێنیش ھۆکارێکی دیکە بوو، پێشووتر نێردەیتایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووکانپڵاسخارت پرۆژەیەکی نھێنی بۆ چارەکردنیکێشەی نێوان ھەولێر و بەغدا خستە سەرمێزیھەولێر و بەغدا، دواتریش وەزیری دەرەوەیفەڕەنسا سەردانی ھەولێری کرد، کەشی دانوستانگۆڕا، چونکە مانەوەی دیمەنی کورد لە عێراقبەبەردەم جیھاندا کە عێراق مافی شایستەداراییەکانی کورد بە ھەرێم رەوا نەبینێ تاڕادەیەکسەختە لە عێراقێکی فیدراڵدا بۆ جیھان ئەم دیمەنەھەبێت بە تایبەت فڕەنسا کە دوای ریفڕاندۆم بەڵێنێچارەکردنی کێشەکانی کوردی لە عێراقی فیدڕاڵدابەیان کرد، رەنگە پرۆژەی کۆنفیدراڵی پلاسخارتوەک گوشار و ئاگادار کەرەوەی سەرەتایی بووبێبۆ بەغدا کە ئەگەر کێشەکان چارەنەکرێن، ئەوا ئەمئەگەرە وەک بژاردەیەک دەخرێتە سەرمێز، کەئەمەش لە دوای پرۆژەی جۆ بایدن بۆ دابەشکردنیعێراق بۆ سێ ھەرێم گۆمەکەی شلەقاند، زیاتربەغدای ئاگادار کردەوە کە ئیدی دەبێ لەگەڵ ھەرێمرێککەووتنەکە بۆ کات کوشتن نەبێت، ئەگەرچیسیاغەی رێککەوتنەکە ئامادەکراوە و، بەغدا ئەمدەرفەتە لە دەست نادات، چونکە وەزیری دەرەوەیئێرانیش کاتێ سەردانی ھەرێمی کرد و، لەگەڕانەوەیدا ھەمان ئاماژی بە بەغدا راگەیاندووە کەدەبێ دوای جەژن و تایبەت لە مانگی ھەشت بەغداو ھەولێر رێککەوتنەکەیان بەیان بکەن، دواجاریشرێککەوتنێکی کاتی یان خولی بێت، بۆ ھەولێر وبەغدا گرینگە، کە لە دوای ئەم پشوەی جەژنرێککەوتنە کراوەکە چالاک بکرێت. تەنیا کوردی
The post ھەولێر و بەغدا بە نھێنی رێککەوتون appeared first on ئاژانسی پەیامنێر.