English | عربي

  ☵ گرنگترین هه‌واڵ



ته‌قه‌ له‌خۆپیشانده‌رانی‌ خانه‌قین كرا؛ كوژراوێك و شه‌ش بریندار هه‌یه‌

2017/10/19 | 18:17

(هەواڵ كوردستان)-

- 10/19/2017 5:16:00 PM 15807 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-سیروان حه‌سه‌نقایمقامی‌ خانه‌قین رایگه‌یاند، كه‌سێك كوژراوه‌و شه‌شی‌ دیكه‌ش ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ له‌خۆپیشاندانێكدا برینداربوون، كاتێك ته‌قه‌یان لێكراوه‌.ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ جارێكی‌ دیكه‌ ژماره‌یه‌ك له‌هاوڵاتیانی‌ قه‌زای‌ خانه‌قین رژانه‌ سه‌ر شه‌قام، دژی‌ بوونی‌ هێزه‌ عێراقییه‌كان له‌شاره‌كه‌دا.محەمەد حەسەن قایمقامی‌ خانه‌قین بۆ خەندان وتی‌ "لەخۆپیشادانەکەدا یەک هاوڵاتی شەهیدبووەو شەش کەسی‌ دیكه‌ش برینداربوون".وتیشی‌ خۆپیشانده‌ران بڵاوه‌یان پێكراوه‌و كۆتایی هاتووه‌.به‌وته‌ی‌ سەرچاوەیەکی‌ به‌رپرس لەپۆلیسی خانەقین بۆ خه‌ندان، هاوڵاتیان خۆپیشاندانیان کردوەو لای مەڵبەندی‌ یه‌كێتی‌ یه‌وه‌ بەڕێکەوتوون بۆبەردەم بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی خانەقین، بەڵام لەلایەن پۆلیسی فیدراڵی دیالەوە تەقەیان لێکراوە.وتیشی‌ به‌هۆیه‌وه‌ گه‌نجێك كوژراوه‌و شه‌ش كه‌سی‌ دیكه‌ش برینداربوون.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending