English | عربي

به‌ڤیدیۆ.. شه‌هیده‌كه‌ی ئه‌مڕۆ خانه‌قین پێش شه‌هیدبوونی داوایه‌كی ئاڕاسته‌ی گه‌نجانی شاره‌كه‌ی كردووه‌


به‌ڤیدیۆ.. شه‌هیده‌كه‌ی ئه‌مڕۆ خانه‌قین پێش شه‌هیدبوونی داوایه‌كی ئاڕاسته‌ی گه‌نجانی شاره‌كه‌ی كردووه‌

2017/10/19 | 19:17

(هەواڵ كوردستان)- ئه‌مڕۆ به‌ده‌ستی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ شاری خانه‌قین به‌ گوله‌ی دۆشكه‌ شه‌هید كرا

له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئینته‌رنێت ڤیدیۆیه‌كی شه‌هید"محه‌مه‌د نوورى" ئه‌و گه‌نجه‌ كورده‌ی ئه‌مڕۆ له‌ شاری خانه‌قین به‌ ده‌ستی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی شه‌هیدكرا بڵاوده‌بێته‌وه‌ و كه‌ ئاڵایه‌كی كوردستانی به‌ ده‌سته‌وه‌یه‌ و داوا ده‌كات هه‌مووان به‌ره‌نگاری هێزی داگیركه‌ر ببنه‌وه‌.

دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه‌ 19/ 10/ 2017) له‌ نزیك باره‌گاى مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قینی یه‌كێتی، دانیشتووانى خانه‌قین به‌رامبه‌ر داگیركردنى شاره‌كه‌یان له‌لایه‌ن میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبییه‌وه‌ خۆپیشاندانیان كرد، به‌ڵام چه‌كدارانى سه‌ر به‌ میلیشیاكان، ده‌ستڕێژى گوله‌یان له‌ خۆپیشانده‌ران كرد و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌رى كورد بوونه‌ قوربانى.

 

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ شارى خانه‌قین به‌ (باسنیوز)ى ڕاگه‌یاند: "دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ گه‌نجانى خانه‌قین خۆپیشاندانیان كرد، له‌و كاته‌دا میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى ته‌قه‌یان له‌ خۆپیشانده‌ران كرد و به‌و هۆیه‌وه‌ گه‌نجێكی كورد به‌ ناوی"محه‌مه‌د نوورى" شه‌هید و به‌ ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون".

 

سه‌رچاوه‌كه‌ جه‌ختیشیكرده‌وه‌، كه‌ میلیشیاكان به‌ (دۆشكه‌) ته‌قه‌یان له‌ خۆپیشانده‌ران كردووه‌ و ئه‌وه‌ى كه‌ شه‌هید بووه‌، گوله‌ى دۆشكه‌ به‌ر سه‌رى كه‌وتووه‌.

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending