به‌هۆی كۆرۆناوه زیاتر له ١٧ هه‌زار كه‌س له ئێران گیانیان له‌ده‌ستداوه
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
لە ئێران له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٢٠٨ تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌مه‌یش ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی تا ئێستا به‌هۆی ئه‌و په‌تا جیهانگیره‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رز بووه‌ته‌وه بۆ ١٧ هه‌زار و ١٩٠ كه‌س.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران، سیما سادات لاری رایگه‌یاند له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٢٠٨ تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها دوو هه‌زار و ٦٨٥ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌و په‌تایه‌ش تۆمار كراون.
به‌مجۆره تاكوو ئێستا ١٧ هه‌زار و ١٩٠ كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌ی تووشبووانیش گه‌یشتووه‌ته ٣٠٩ هه‌زار و ٤٣٧ كه‌س.
ره‌وشی ته‌ندروستیی چوار هه‌زار و ٨٩ نه‌خۆش ناجێگیره و ٢٦٨ هه‌زار و ١٠٢ تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراونه‌ته‌وه.
سیما سادات لاری سه‌رنجیشی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه تا ئێستا پشكنین بۆ دوو ملیۆن و ٥٠٨ هه‌زار و ٤١٨ کەس ئه‌نجام دراوه.
ناوبراو له كاتێكدا دوێنێ ١٥ پارێزگای وه‌ك ناوچه‌ی مه‌ترسیدار راگه‌یاندبوو، تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ژماره‌ی ئه‌و پارێزگایانه‌ی جێگای مه‌ترسین كه‌م بووه‌ته‌وه بۆ دوو پارێزگا، ئه‌وانیش مه‌زه‌نده‌ران و لوڕستانن.