مەككە.. حاجیان تەوافی وەداعیان ئەنجامدا وهیچ توشبووێكی كۆرۆناش تۆمارنەكرا
دیجیتاڵ میدیای سپێده
حاجیانى ماڵى خوا ئه‌مرۆ ته‌وافى وهداعیان لهكهعبهى پیرۆز ئه‌نجامیاندا و له‌حه‌جى ئه‌م ساڵیش‌دا حاجیان به‌هۆى ڤایرۆسى كۆرۆناوه ته‌واوى رێنماییه‌كانیان جێبه‌جێكرد وبچۆكترین وه‌رزى حه‌ج بووه له‌مێژووى هاوچه‌رخ دا.
ده‌سه‌ڵاتدارانى سعودیه رایانگه‌یاند: كه‌ئه‌مرۆ حاجیانى ماڵى خوا ته‌واوى مه‌راسیمه‌كانى حه‌جى ئه‌مساڵیان ئه‌نجامدا وهیچ توشبوویه‌كى كۆرۆناشیان تۆمارنه‌كردوه له‌نێو رێزى حاجیان دا.
راشیانگه‌یاند: پێویسته حاجیانى ماڵى خوا دواى گه‌رانه‌وه‌یان بۆ ماڵه‌وه پێویسته له‌نێو كه‌ره‌نتینه دا بمێننه‌وه و رێنماییه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن.
بۆ وه‌رزى حه‌جى ئه‌مساڵ نزیكه‌ى 10 هه‌زار موسلمان فه‌ریزه‌ى حه‌جیان ئه‌نجامدا، به‌رامبه‌ر به‌ساڵى رابردوو 2 ملیۆن و500 هه‌زار كه‌س ئه‌و مهراسیمانهیان جێبه‌جێكردوه.
له‌كۆتا رۆژى مه‌راسیمه‌كاندا حاجیانى ماڵى خوا له‌مینا كوتا رهجمكردنیان ئه‌نجامدا وتهوافى وه‌داع دوایین مه‌راسیمه له‌حه‌ج دا.