بەغدا.. كۆكردنەوەی ئیمزا بۆ ئەنجامدانی دانیشتنی پەرلەمان لەبارەی هەڵبژاردنی پێشوەختە
دیجیتاڵ میدیای سپێده
سه‌رۆكى لیژنه‌ى توركمانى له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئاشكرایكرد: ناكۆكییه‌كان له‌باره‌ى یاسایى هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌رده‌وامه به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ى په‌یوه‌سته بهدائیره كراوه‌كانه‌وه، وده‌ڵێت: زیاتر له 100 ئه‌ندامى په‌رله‌مان داوایانكردوه به‌ئه‌نجامدانى دانیشتنێكى به‌په‌له بۆ گفتۆگۆكردنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى پێشوه‌خته‌ى عێراق.
ئه‌رشه‌د ساڵحى، سه‌رۆكى لیژنه‌ى توركمانه‌كان له‌په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند: زیاتر له 100 ئه‌ندامى په‌رله‌مان داوایان كردوه په‌رله‌مان به‌په‌له كۆببێته‌وه بۆ گفتۆگۆكردنى یاسایى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق كهبریاره له‌ساڵى داهاتوو دا ئه‌نجامبدرێن.
ساڵحى گوتیشى: ناكۆكییه‌كان له‌باره‌ى یاسایى هه‌ڵبژاردنه‌كان تا ئێستا به‌رده‌وامیان هه‌یه، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ى په‌یوه‌سته بهدائیره كراوه‌كان، وده‌شڵێت: ته‌نسیقى نێوان حكومه‌ت وكۆمسیۆن وپه‌رله‌مان دا، ده‌توانێت هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته سه‌ركه‌وتن بێنێت.