لەلایەن ئامۆزایەکی خۆیەوە کەسێک بەفیشەک کوژرا
دیجیتاڵ میدیای سپێده
پۆلیسی گەرمیان ڕایگهیاند ئهمشهو له ناحیهی رزگاری لهكهلار كهسێك لەماڵەکەی خۆیدا بەچەکی کلاشکۆف تەقەی لێکراو کوژرا .
علی جەمال قدووری مقدەمی مافپەروەر له ڕاگهیهندراوێكدا رایگهیاند: ئەمشەوی ڕابردوو لەناحییەی ڕزگاری سەربەقەزای کەلار کەسێک بەناوی (هەژار تەها محمد) لەدایکبووی 1987 لەماڵەکەی خۆیدا بەچەکی کلاشکۆف تەقەی لێکراو کوژرا .
ئاماژهی بهوهشكرد: بەوتەی برایەکی ناوبراو ، براکەی پیشەی پێشمەرگەیەو کێشەی خێزانی هەبووە لەگەڵ ماڵی مامی و لەهەمانکاتدا براکەی زاوای ماڵی مامی بووە
درەنگانێکی شەوی ڕابردوو لەلایەن کوڕی مامی کەدانیشتووی قەزای کفریە تەقەی لێکراوەو لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.
پۆلیسی گهرمیان ئهوهشی خسته ڕوو: لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 406 فەرمانی دەستگیرکردن بۆتۆمەتبار دەرچووە و پۆلیسیش لەشوێنی ڕوداوەکە دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە