بەم جەژنەیە ، كۆماری ئیسلامی ئێران دەستی بە تۆپبارانی هەرێمی كوردستان كردەوە
2020-08-03 00:00:00 - سەرچاوە: پهیامنێر
کۆماری ئیسلامی ئێران بەچڕی دەڤـەری برادۆسـت تۆپباران دەکات . ئەمڕۆ کاتژمێر 11:20 ئێران دەستیکرد بە تۆپبارانکردنی دەڤەری برادۆست ، کوێستانەکانی بەربزین و دەوروبەری بەچڕی تۆپباران دەکات ، بە مەبەستی هەبوونی بارەگایەکانی حیزبی دیموکراتیەکان . شایەنی باسە ساڵانە ئێران دەڤەری برادۆست و دەوروبەری تۆپباران دەکات ، چەندین زیانی گیانی و مادی و لێکەوتۆتەوە .
The post بەم جەژنەیە ، كۆماری ئیسلامی ئێران دەستی بە تۆپبارانی هەرێمی كوردستان كردەوە appeared first on ئاژانسی پەیامنێر.