هەواڵی کوردستان ئێستا

مستەفا سەید قادر بۆ خەندان: هیچ چەكێك لە ئیماراتەوە نەهاتوەتە هەرێمی كوردستان

مستەفا سەید قادر بۆ خەندان: هیچ چەكێك لە ئیماراتەوە نەهاتوەتە هەرێمی كوردستان
مستەفا سەید قادر بۆ خەندان: هیچ چەكێك لە ئیماراتەوە نەهاتوەتە هەرێمی كوردستان

2019-12-05 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان-

مستەفا سەید قادر، جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان رەتیكردەوە لە ئیماراتەوە چەك هاتبێتە هەرێمی كوردستان.

چەند رۆژێكە ژمارەیەك میدیای عەرەبی كە میدیا كوردییەكانیش گواستویانەتەوە رایانگەیاندوە كە دوای سەردانەكەی هەریەك لە نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی بۆ ئیمارات، سێ فڕۆکەى بارهەڵگر چەکیان هێناوەتە هەرێمی كوردستان و لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى هەولێر نیشتونەتەوە.

لەو بارەیەوە مستەفا سەید قادر، جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستانبە خەندان-ی راگەیاند،"بەهیچ شێوەیەك شتی وا روینەداوە و لە ئیماراتەوە چەك نەهاتوەتە هەرێمی كوردستان و ئەو هەواڵانەشی لەو بارەیەوە بڵاوكراونەتەوە رەتكردەوە."