هەواڵی کوردستان ئێستا

پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دەیان پیرۆزباییی ساڵی تازەیان پێ گەیشتووە

پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دەیان پیرۆزباییی ساڵی تازەیان پێ گەیشتووە
پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دەیان پیرۆزباییی ساڵی تازەیان پێ گەیشتووە

2020-01-06 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هەولێر-KDP.info- مەکتەبی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی جەژنی ساڵی تازەوە دەیان پیرۆزباییان لە ئاستی دەرەوە پێ گەیشتووە.

مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیمۆکراتی کوردستان بە بۆنەی جەژنی کریسمەس و ساڵی تازەی ٢٠٢٠وە، بە دەیان پیرۆزبایینامەی ئاراستەی دۆستانی کوردستان و کۆنتاکتەکانی پەیوەندییەکانی دەرەوەی خۆی کرد لەسەر ئاستی ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتی لە باڵوێزخانە و کونسووڵخانە گشتییەکان و نوێنەرانی ئۆفیسی دیپلۆماسیی وڵاتانی بیانی لە عێراق و هەرێمی کوردستان و، ڕێکخراوە نیودەوڵەتییەکان و پارتە سیاسییەکانی ئەورووپا و جیهان و، پەرلەمانتاران و دامەزراوەگەلی حکوومی و ناحکوومی و ڕێکخراو و بلۆکبەندیی پارتە سیاسییەکانی سەر بە (سۆسیالیست ئینتەرناشناڵ، لیبەراڵ ئینتەرناشناڵ، پارتە دیموکراتەکانی جیهان و پارتە میانڕەوەکان و کەسایەتییە سیاسی، دیپلۆماسی، ئەکادیمییەکان و، کارسازان و، میدیاکاران و کەسایەتییە چالاکەکانی نێو ڕەوەندی کوردستانی لە دیاسپۆرا و دامەزراوەکانی شیکاری و ستراتیژیی وڵاتان و دۆستانی کێشەی ڕەوای کورد لەسەر ئاستی جیهان کرد، کە بەهۆیەوە دەیان پیرۆزبایی ساڵی تازە لە ڕێگەی دێسکی ئەورووپا و دێسکەکانی تری مەکتەوەبە گەیشتنە پەیوەندییەکانی دەرەوەی (پ.د.ک) کە جیا لە پیرۆزباییکردن لە گەلی کوردستان و سەرکردایەتیی (پ.د.ک) و پێکهاتەگەلی ئیتنی و نەتەوەیی، بە بۆنەی کریسمەس و ساڵی تازەی زایینەوە و بەرزهەڵسەنگاندنی چەسپاندنی پرەنسیپی کەلتووری بەرزی پێکەوەژیان و لێبووردەیی لە نێوان گشت پێکهاتەگەلی نەتەوەیی و ئایینی و مەزهەبی لە کۆمەڵگای کوردستاندا لە سایەی پەیڕەوکردنی سیاسەت و حوکمڕانیی  مەدەنی و شارستانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا، هەروا دۆستانی کوردستان لە پەیامەکانیاندا ئاواتی جیهانێکی ئارام و سەقامگیرتر و دوور لە تێرۆر و توندوتیژی بۆ گەڵی کورد و مرۆڤایەتی لە ساڵی  ٢٠٢٠دا خستووەتە ڕوو، لە زۆرینەی پەیامەکانیشیاندا بە گەشبینیشەوە دەڕواننە  بەرەوپێشچوونی ئاشتیی ناوخۆیی و سەقامگیری و پێشکەوتن و خۆشگوزەرانیی گەڵانی هەرێمی کوردستان و دیدگا و پابەندبوونی خۆشیان پێشان داوە بۆ فراوانکردنی پەیوەندیی دۆستانە و پشتیوانیی بەردەوامیان بۆ ئەزموونی دیموکراسی و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا.