لە شاخێکی حاجی ئۆمەران بەهۆی جۆرە گیایەک 60 سەر مەڕ مرداربوونەوە
2020-08-06 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتاڵ میدیای سپێده
به‌هۆی خواردنی جۆره گیایه‌ك له ناوچه كوێستانیه‌كانی سنوری حاجی ئۆمه‌ران زیاتر له 60 سه‌ر مه‌ڕ مردارده‌بنه‌وه
شەوی رابردوو لە شاخی بەردە سۆرانی سەر بەناحیەی حاجی ئۆمەران بەهۆی خواردنی جۆرە گیایەک کە پێی دەڵێن خوێرک، لەو ناو ناوچەیە دەڕوێت 60سەر مەڕی هاوڵاتیەک مرداربوونەوە.
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە، خاوەنی مەڕەکان وویستوویەتی بۆ لەوەڕەدان بیان باتە شاخ و ناوچەی بەردەسۆرانی سەر بە ناحیەی حاجی ئۆمەران و ئەو جۆرە گیایان خواردووە بەڵام دواتر بووەتە هۆی مرداربوونەوەی ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌رمه‌ڕه‌كانی