هەواڵی کوردستان ئێستا

فەیسبووک پۆستێکی سەرۆکی ئەمریکای ده‌سڕێته‌وه‌

فەیسبووک پۆستێکی سەرۆکی ئەمریکای ده‌سڕێته‌وه‌
فەیسبووک پۆستێکی سەرۆکی ئەمریکای ده‌سڕێته‌وه‌

2020-08-06 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بە پاساوی بڵاوکردنەوەی زانیاری ناڕاست لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ پۆستێکی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ-ی سڕییەوە.


جارێکی دیکەش پۆستەکانی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کێشەی لێ کەوتەوە.

ئەمجارە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک، ڤیدیۆیەکی لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا سڕییەوە کە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاوی کردبووەوە.

یەکێک لە بەرپرسانی کۆمپانیای فەیسبووک لەبارەی ئەم کارەوە روونکردنەوەی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو داوه‌و رایگه‌یاندووه‌: "ئەو ڤیدیۆیە کۆمەڵێک بانگەشەی ناڕاستی تیادایە کە گوایا چەند کەسێک بەرگرییان بەرامبەر ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بەدەست هێناوە. هەربۆیە بڵاوکردنەوەی ئەم ڤیدیۆیە پێچەوانەی یاساکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکەمانە کە رێگە بە بڵاوکردنەوەی زانیاری ناڕاست لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ نادات".