هەواڵی کوردستان ئێستا

پرسه‌نامه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران

پرسه‌نامه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران
پرسه‌نامه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران

2020-01-06 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


بەناوی خوای بەخشندە و میهره‌بان

انا للە و انا الیە راجعون

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران

سڵاوتان لێ بێت، ‏

ڕووداوی لەدەستچوونی سەردار حاجی قاسم سوله‌یمانى بووەتە مایەی ئه‌سه‌ف و نیگەرانی بۆ خەڵک و ‏حکوومەتی هەرێمی کوردستان. بەڕێزیان دۆستمان بوو لە بەرەی شەڕی دژ بە دیکتاتۆری و پشتیوان و ‏هاوسەنگەریشمان بوو لە دژی گرووپی تیرۆریستی داعش، بە شێوەیەک کە چەندین جار لەلایەن سەرجەم ‏بەرپرسانی عێراق و هەرێمەوە ڕێز لە زەحمەت و فیداکارییەکانی گیراوە. ‏

به‌ناوی خۆم و گەلی هەرێمی کوردستانەوە سەرەخۆشی لە جەنابتان و بنەماڵەی بەڕێزیان دەکەم، هیوادارم ‏جێگای بەهەشتی بەرین بێت.‏

 

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ـ عێراق

6/1/2020