هەواڵی کوردستان ئێستا

روونکردنەوەیەك لە نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

روونکردنەوەیەك لە نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
روونکردنەوەیەك لە نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

2020-01-07 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هەولێر-KDP.info- رۆژنامەی (کیهان )ی ئێرانی هەواڵێکی بڵاوکردووەتەوە گوایا وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پۆمپێیۆ لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەیدا سوپاسی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردووە لە هاوکاریکردنی لە ”پرسی تیرۆرکردنی جەنەراڵ قاسم سولەیمانی“ .

ئەم هەواڵە هەڵبەستراوە و دوورە لە راستییەوە. جێی داخیشە هەندێک میدیا هەواڵی چەواشەکارانەی لەو چەشنە بڵاودەکەنەوە. بە پێچەوانەوە لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا،  مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نیگەرانیی خۆی لە تێکچوونی بارودۆخی ناوچەکە دەربڕیوە و جەختیشی لە هێورکردنەوەی دۆخەکە کردووەتەوە و تەنیا باسی پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا کراوە و بە هیچ شێوەیەک باسی ئەو بابەتە نەکراوە کە رۆژنامەی ( کیهان) بڵاوی کردووەتەوە. 

داواش لە بەرپرسانی ئەو رۆژنامەیە دەکەین روونکردنەوە بدەن لە سەر بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە چەواشەکارانەیە. 

 

نووسینگەی راگەیاندنی 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 

2020/1/6