چۆن چاودێرى و پشتگیرى پڕۆژه‌یه‌كى ستراتیژى كشتو‌كاڵى بكه‌ین ؟
سەتیپ وەیسی
له‌گه‌ڵ خراپى و سه‌ختى دۆخى یٔابوورى و ته‌ندروستیدا، به‌ڵام پێویسته میدیاكان و رۆژنامه‌نووسان، یه‌كێكه له موهیمه و یٔهرك و كاره گرینگه‌كانى میدیا له بیرنهكهن، كه بریتییه له میدیا و رۆڵى له په‌ره‌پێدانى كه‌رته جیاوازه‌كان، له نێوشیان كه‌رتى كشتوكاڵ، كه په‌یوه‌ندییه‌كى به توێژێكى پهراوێزخراى نێو كۆمه‌ڵگا هه‌یه، كه له‌ماوه‌ى رابردوودا، به‌هۆى خراپى كه‌رتى یٔابوورى و كشتووكاڵى رووبه‌رووى گرفتى گه‌وره‌بوونه‌ته‌وه. له‌م روانگه‌یه‌وه له‌باره‌ى پڕۆژه‌یه‌كى ستراتیژى كشتو‌كاڵى هه‌ندێ زانیارى و بۆچوون ده‌خه‌مه‌روو، كه بڕیاره له یٔایندهیهكى نزیكدا جێبه‌جێبكرێت. بۆچى گرینگه له دۆخێكى وه‌هادا پشتگیرى له جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌یه‌كى ستراتیژى له‌م جۆره بكرێت ؟
به‌و پێیه‌ى كه‌ش و هه‌وا و خاكى هه‌رێمى كوردستان، له باره بۆ چاندنى گه‌نم، هه‌ربۆیه‌ش ژماره‌یه‌كى زۆر له جوتیارانى هه‌رێمى كوردستان ساڵانه زه‌وییه‌كانیان بۆ چاندنى گه‌نم ته‌رخان ده‌كه‌ن، به‌ڵام به درێژایى چه‌ند ساڵى رابردوو، نه‌یاتوانیوه وه‌كو پێویست سوود له زه‌ویه‌كانیان ببینن، یه‌كێك له گرفته‌كانیشیان ساغ نه‌بوونه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌كانیانه له بازار ، یاخود زۆرجاریش حكومه‌تى ناوه‌ندى پاره‌كه‌یان له كاتى خۆى پێنادات، به‌مه‌ش به ناچارى جوتیاران به‌شێك له به‌رهه‌كانیان هه‌رزان فرۆش ده‌كه‌ن، به‌شێكیشیان واز له كاره‌كانیان ده‌هێنن و زه‌ویه‌كانیان به كرێ ده‌ده‌ن.
له یٔێستادا، حكومه‌تى عێراق له باشترین حاڵه‌تدا، ساڵانه ته‌نها (400) هه‌زار ته‌ن گه‌نمى جوتیاران وه‌رده‌گرێت، له‌كاتێكدا به‌رهه‌مى ساڵانه‌ى جوتیاران له نێوان یه‌ك ملیۆن و ( 600) هه‌زار ته‌ن بۆ دوو ملیۆن ته‌نه.
به‌پێى یٔامارهكان له هه‌رێمى كوردستان ساڵانه زیاتر له ( 44) هه‌زار و ( 536) جوتیار له‌سه‌ر زه‌ویه‌كانیان گه‌نم ده‌چێنن، یٔه‌گه‌ر له ساڵێكدا وشكه ساڵى نه‌بێت به‌رهه‌مى گه‌نمى جوتیاران ساڵانه له رووبه‌رى ( 3.069.970) دۆنم زه‌وى به‌رهه‌مى ساڵانه‌یان به نزیكه‌یى له دوو ملیۆن ته‌ن نزیكده‌بێته‌وه ( رێژه‌كه به‌پێى دواین یٔامارى حكومه‌تى هه‌رێمه ). له‌و رێژه‌یه‌ش زۆرترین به‌رهه‌م به‌ر پارێزگاى هه‌ولێر و دواتر هه‌ریه‌ك له پارێزگاى سلێمانى و یٔیدارهى گه‌رمیان و پارێزگاى دهۆك و یٔیدارهى راپه‌ڕین و پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌وێت.
یه‌كێك له گرفته گه‌وره‌كانى جوتیاران له یٔێستادا، بریتییه له به بازاركردن و ساغ نه‌بوونه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌كانیان، له‌گه‌ڵ یٔه‌وه‌ى جۆرى یٔه‌و ته‌رزانه ( بنه‌تۆیانه )ى ساڵانه ده‌یچێنن، زۆجار به‌شێوه‌یه‌كى هه‌ڕه‌مه‌كى و نا زانستییه، هه‌ربۆیه به‌شێكى زۆر له به‌رهه‌مى جوتیاران ده‌خرێنه جۆرى خرابى نمره دوو و سێن. له‌گه‌ڵ یٔه‌وه‌شدا زۆرجار یٔه‌و به‌رهه‌مه‌ى ده‌یده‌نه حكومه‌تى ناوه‌ندى، دواكه‌وتن له پاره‌كانیان هه‌یه، هه‌ندێ جاریش بازرگانییه‌كى خراپ به به‌رهه‌مى جوتیاران ده‌كرێت له لایان بازرگانه‌وه، كه یٔه‌مه‌ش وایكرد تاوه‌كو یٔێستاش به‌شێك له جوتیاران پاره‌ى ساڵانى رابردوو وه‌رنه‌گرن.
پڕۆژه ستراتیژییه‌كه‌ى حكومه‌ت و وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ چییه ؟
بۆیٔهوهى یٔاسهواره خراپه‌كانى سێكته‌رى نه‌وتى هه‌رێم كه‌متر بكرێـته‌وه، پێویسته له رێگه‌ى راگه‌یاندنى پڕۆژه‌یه‌كى ستراتیژى گه‌وره وه‌ڵامبدرێته‌وه، كه یٔه‌ویش ده‌ستكردنه به گرینگى دان به یه‌كه‌م پڕۆژه‌ى ستراتیژى كشتو‌كاڵى، كه بۆ هه‌ر حكومه‌ت و وه‌زاره‌تێك ده‌بێته ده‌ستكه‌وتى گه‌وره.
یٔه‌و پڕۆژه ستراتیژى و گرینگه‌ش كه پێویسته په‌له‌ى تیادا بكرێت، بۆیٔهوهى جوتیاران له زووترین كاتدا بتوانن به‌رهه‌مه‌كانیان ساغبكه‌نه‌وه، بریتییه له دروستكردنى بازار و كڕینه‌وه‌ى گه‌نمى جوتیارانه، جگه له‌و گه‌نمه‌ى كه ساڵانه له لایه‌ن سایلۆكان و حكومه‌تى عێراقى وه‌كو پڕۆژه‌ى پاڵپشتى له جوتیاران وه‌رده‌گیرێت .
یٔه‌و پڕۆژه‌ى كه یٔێستا حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ ده‌ستیان داوه‌تێ، بریتییه له كڕینه‌وه‌ى به‌رهه‌م ساڵانه‌ى جوتیاران، له لایه‌ن كه‌رتى تایبه‌ت و به نرخى زیاتر له بازار.
یٔه‌و پڕۆژه‌یه له‌یٔێستادا گه‌یشتۆته قۆناغى واژووكردنى گرێبه‌سته‌كه و له‌ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژى داهاتوو راده‌گه‌یه‌نرێت ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ى به‌م شێوه‌یه :
*له قۆناغى یه‌كه‌م كڕینه‌وه‌ى به‌رهه‌مى گه‌نمى ساڵانه‌ى جوتیاران به بڕى ( 500 ) هه‌زار ته‌ن، هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانى سلێمانى به هه‌ڵه‌بجه و یٔیداره سه‌ربه‌خۆكان ( 150) هه‌زار ته‌ن، پارێزگاى دهۆك ( 150) هه‌زار ته‌ن، پارێزگاى هه‌ولێریش ( 200) هه‌زار ته‌نى به‌رده‌كه‌وێت.
*پڕۆژه‌كه له لایه‌ن سێ كۆمپانیاى كه‌رتى تایبه‌ت یٔهنجامدهدرێت، هه‌ر كۆمپانیایه‌ك به سه‌رمایه‌ى ( 150-200 ) ملیۆن دۆلار ده‌خاته‌گه‌ڕ و پڕۆژه‌كه یٔهنجامدهدات، وه‌رگرتنى یٔه‌و پڕۆژه‌یه‌ش به‌و كۆمپانیایانه دواى یٔه‌وه دێت له نێوان سه‌رجه‌م ( سه‌رمایه‌دار و وه‌به‌رهێنه‌ر ویٔهندامانى ژوورى بازرگانى ) ته‌نها سێ كۆمپانیا له‌و كۆمپانیانه یٔامادهییان نیشانداوه یٔه‌و گرێبه‌سته یٔهنجامبدهن و یٔه‌و بڕه پاره‌یه بخه‌نه نێو پڕۆژه‌یه‌كى له‌م جۆره.
*گرێبه‌سته‌كه به پێى یاسایى وه‌به‌رهێنان ده‌بێت بۆ ماوه‌ى ( 25 ) ساڵ، به‌ڵام ساڵانه پێداچوونه به گرێبه‌سته‌كان ده‌كرێت به پێى بارودۆخه‌كه.
*له‌سه‌ر كۆمپانیا پێویسته گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ جوتیار بكات بۆ پێدانى جۆرى ته‌رز ( بنه‌تۆ) و وه‌رگرتنى گه‌نمه‌كه به نرخێكى زیاتر له بازار، به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا یٔه‌و كۆمپانیایانه زه‌وى شایسته‌یان بۆ دابینده‌كرێت، هه‌ندێ لێخۆش‌بوونیان بۆ ده‌كرێت له كرێ و باج و گومرگ ...هتد.
* له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنى گه‌نمى جوتیاران و خستهگهڕى یٔه‌و سه‌رمایه زۆره له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانه‌وه، پێویسته حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌موو جۆره هاوردهكرنێكى گه‌نم یٔه‌و موشته‌قات و پێكهاتانه‌ى كه له گه‌نم دروست ده‌كرێت ( به‌رهه‌كانى گه‌نم) قه‌ده‌غه بكات، وه‌كو یٔاردى نان به‌هه‌موو جۆره‌كانى و له‌گه‌ڵ ( ساوار و بڕوش و گه‌نمه كوتا و هه‌ویرى شیرنه‌مه‌نى و سریلاك و ...هتد) . یٔه‌و كۆمپانیایانه ده‌توانن به‌رهه‌مه‌كانیان له ناوخۆى هه‌رێم ساغ بكه‌نه‌وه، چیتر حكومه‌ت پێویستى به هاورده‌كردنى گه‌نم و یٔارد و پێكهاته‌كانى دیكه له ده‌ره‌وه نه‌بێت.
*به پێى گرێبه‌سته‌كه، هه‌ر كۆمپانیایه‌ك له‌هه‌ر پارێزگایه‌كى هه‌رێم سایلۆیه‌ك دروست ده‌كات، له‌گه‌ڵ دروستكردنى یٔاش و ژماره‌یه‌ك كارگه‌ى تایبه‌ت به دروستكردنى یٔاردى نان و ساوارو بڕوش و هه‌ویرى كێك ...هتد به‌پێى خواستى بازار.
* به‌پێى یٔه‌و پڕۆژه‌یه، پێویسته له‌سه‌ر هه‌ر كۆمپانیایه‌ك هه‌لى كار بۆ زیاتر له هه‌زار كه‌س بڕه‌خسێنێت، به‌شێك له‌و هه‌لى كارانه‌ش بۆ ده‌رچووانى كشتوكاڵ ده‌بێت.
* به پێى هه‌موو یٔه‌و توێژینه‌وانه‌ى له‌سه‌ر (17) جۆر له ته‌رزى گه‌نمى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان به‌رهه‌مى جوتیاران شیاوه و به كه‌ڵك دێت، به‌ڵام له حاڵتێكدا یٔه‌گه‌ر یٔه‌و گه‌نمه ناوخۆیهى هه‌رێم نه‌توانێت به‌رهه‌مێكى باش دروست بكات، یاخود به‌هۆى قه‌یران و كاره‌ساتى سروشتى به‌رهه‌مه ناوخۆییه‌كان وه‌كو پێیوست نه‌بوو، رێگه‌دراوه به‌ڕێژه‌یه‌كى كه‌مى دیاریكراو و گه‌نم و پێكهاته‌كانى له ده‌ره‌وه هاورده‌بكرێت.
*به‌پێى گرێبه‌سته‌كه، له‌سه‌ر كۆمپانیا یٔیجبار كراوه بڕى (500) هه‌زار ته‌ن ساڵانه گه‌نم له جوتیارانى هه‌رێمى كوردستان وه‌رگرێت، له دواى یٔه‌و بڕه ده‌توانێت به‌شێوه‌یه‌كى یٔارهزوومهندانه گه‌نمى زیاتر وه‌ربگرێت و بۆ شاره‌كانى دیكه‌ى باشوور و ناوه‌ڕاستى عێراق هاورده‌ى بكات، به‌مه‌ش ژماره‌یه‌كى زیاتر له جوتیاران سوود مه‌ند ده‌بن.
*گرێبه‌ستى نێوان كۆمپانیاكان و جوتیاران به یٔامادهبوونى لایه‌نى سێهه‌م كه وه‌زاره‌تى كشتوكاڵه ده‌بێت.
چۆن پشتگیرى پڕۆژه‌كه بكرێت ؟
لێره حكومه‌ت و خه‌ڵكى یٔهزموونێكى باشیان له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌كانى وه‌به‌رهێنان و كه‌رتى تایبه‌ت نییه، به‌ڵكو زۆرجار یٔه‌و پڕۆژانه‌ى وهبهرههێنان ته‌نها له بوارێكدا قه‌تیس ماوه، زۆجاریش به یٔاراستهى به‌رژه‌وه‌ندى سه‌رمایه‌دار و بۆ خۆ دهوڵهمهنكردن بووه، به‌ڵام كاتێك پڕۆژه‌یه‌كى وا ستراتیژى گه‌وره راده‌گه‌یه‌نرێت، كه په‌یوه‌سته به بوژانه‌وه‌ى كه‌رتێكى فه‌رامۆشكراو توێژێكى ماندوو، پێویسته له چه‌ند روویكه‌وه چاودێرى و پشتگیرى پڕۆژه‌كه بكرێت به‌م شێوه‌یه :
* په‌رله‌مانى كوردستان به وردى چاودێرى واژووكردنى گرێبه‌سته‌كه‌و جێبه‌جێكردنى ناوه‌ڕۆكى پڕۆژه‌كه بكات، وه‌كو ده‌سه‌ڵاتی چاودێریكردن.
* پێویسته په‌له‌بكرێت له جێبه‌جێكردندا، به‌شێوه‌یه‌ك كاتێكى دیاریكراو دابنرێت تاوه‌كو له‌ماوه‌یه‌كى كورتدا پڕۆژه‌كه بخرێته كار و ده‌ستبكرێت به وه‌رگرتنى گه‌نمى جوتیاران.
* پێویسته جیاوازى نه‌كرێت له نێوان جوتیاران له وه‌رگرتنى گه‌نم و له چوارچێوه‌ى پڕۆسه‌یه‌كى شه‌فافدا یٔه‌و كاره بكرێت.
*رێگه بگیرێت له كڕین و فرۆشتن و مامه‌ڵه‌كردن به زه‌وى كشتو‌كاڵى، له لایه‌ن خودى جوتیاران و سه‌رمایه‌دار و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان، چونكه له‌و حاڵه‌تدا ره‌نگه خه‌ڵكانێك بیانه‌وێ زه‌وى به رووبه‌رى زۆر بكڕنه‌وه.
*هه‌ڵمه‌تێكى نیشتمانى و گشتیرى راگه‌یاندن ( ته‌سویق) له لایه‌ن حكومه‌ت و میدیاكانه‌وه یٔهنجامبدرێت، تاوه‌كو جوتیاران بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر پیشه‌كانیان خۆیان و هانبدرێن، كه به‌شێوه‌یه‌كى زانستیانه كاره‌كانیان یٔهنجامبدهن.
*پێویسته به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك وه‌زاره‌تى دارایى و ناوخۆ و بازرگانى و كشتوكاڵ و حكومه‌ت به گشتیى ، به پێچه‌وانه‌ى یٔه‌و یٔه‌زموونه خراپانه‌ى كه هه‌مانه له‌گه‌ڵ به قاچاغ هێنانى كه‌ل و په‌ل و خۆڕاك و له ده‌ره‌وه، تاوه‌كو بتوانین هه‌رێمى كوردستان له‌و بواره‌دا بگاته خود دابینكارى، یٔه‌و هه‌وڵه شكستى پێنه‌هێنرێت.
*وه‌ك به‌شێك له هاندانى به‌رهه‌مى ناوخۆیى و جوتیاران، پێویسته هاووڵاتیانیش داخوازییه‌كانیان له‌سه‌ر به‌كارهێنانى به‌رهه‌مى ناوخۆیى زیاد بكه‌ن.