پێشنیارى واده‌ى دەستپێكردنی خوێندنی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان ئاشكرا ده‌كرێت
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
له كۆبوونه‌وه‌كى تایبه‌ت به پلانى خوێندنى زانكۆ و په‌یمانگاكان بۆ ساڵى نوێ پێشنیاركراوه، ساڵى نوێى ئه‌كادیمى له 1/9/2020 ده‌سپێ بكات و له 30/6/2021 كۆتایی بێت.
له راگه‌یه‌نراوى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هاتووه، له‌سه‌ر راسپارده‌ى وه‌زیرى خوێندنى باڵا، سه سه‌رۆكایه‌تى بریكارى وه‌زاره‌ت و ئه‌ندامانى لیژنه كه پێكهاتبوون له به‌شێك له سه‌رۆك زانكۆ حكومی و تایبه‌ته‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رانى گشتى وه‌زاره‌ت به‌شێوه‌یه‌كى ئۆنلاین كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامدرا.
به‌پێى راسپارده‌ى كۆبوونه‌وه‌ى كۆبوونه‌كه، پێشنیاركراوه ساڵى نوێى ئه‌كادیمى له 1/9/2020 ده‌سپێبكات و له 30/6/2021 كۆتایی بێت.
راسپارده‌ى ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژنه‌وه‌ى زانستى بڕیارى له‌سه‌ر ده‌درێت.
ده‌قى نوسراوهكهو راسپارده‌ى كۆبوونه‌وه‌كه: