هەواڵی کوردستان ئێستا

حكوومەت ئەركی دابینكردنی خزمەتگوزاری بۆ پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون لە ئەستۆ دەگرێت

حكوومەت ئەركی دابینكردنی خزمەتگوزاری بۆ پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون لە ئەستۆ دەگرێت
حكوومەت ئەركی دابینكردنی خزمەتگوزاری بۆ پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون لە ئەستۆ دەگرێت

2020-01-07 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هەولێر-KDP.info- سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان رایگەیاند، 177 پڕۆژەی یەكەی نیشتەجێبوون لە هەرێمی كوردستان هەن و، حكوومەتیش بڕیاری داوە تاوەكو یەكی شەش خۆی سەرجەم خزمەتگوزارییەكانیان بۆ دابین بكات، بۆ ئەوەی ئەركی سەرشانی هاووڵاتیان كەم بێت و پارەی كەمتر بدەن.

د. محەمەد شوكری، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، حكوومەت بڕیاری داوە خزمەتگوزارییەكانی پڕۆژەكانی یەكەی نیشتەجێبوون خۆی وەریبگرێت وەكو ئاو و ئاوەڕۆ و پاككردنەوە و خزمەتگوزارییەكانی دیكە، كە وەكو گەڕەكی شار مامەڵەیان لەگەڵ بكرێت، بۆیە پێویستە تا یەكی شەش ئەو بڕیارە لە سەرتاسەری هەرێم جێبەجێ بكرێت، ئەوەى دەمێنێتەوە، پرسی سیكوریتییە، كە رەنگە خەڵك خۆی پێی خۆش بێت هەبن، بۆیە ئەویش چارەسەر دەبێت".

سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان ڕوونیشی كردەوە، لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان 177پڕۆژە هەن و بڕیاری حكوومەتیش هەموو هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.

 

بڵند ئیبراهیم