نوێنەری حکوومەتی هەرێم لە بەغدا: سبەی شاندەکەی حکوومەت دێنە بەغدا
“دەست لەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی کاریگەری لەسەر ڕێککەوتنەکەمان نابێت”
نوێنەری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پایتەختی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، سه‌ردانی شاندی هه‌رێمی کوردستان بۆ به‌غدا لەکاتی خۆیدا ئەنجام ده‌درێت.
فارس عیسا، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بە (باس‌نیوز)ی راگەیاند، لە کات و وادەی خۆیدا شاندی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا”.
ئەوەشی ڕوون کردەوە کە لە میانی سەردانەکەدا ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا “سیاغە دەکرێت”. ئەوەشی رەت کردەوە کە هیچ قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر دواكه‌وتنی سەردانی شانده‌كه بۆ بەغدا هەبێت و گوتی: “سبەی شاندەکە بە هەمان پێکهاتەی پێشوو دێنە بەغدا".
هەر لەم لێدوانەیدا نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ئاشکرای کرد: “ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، هیچ كاریگه‌ری له‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان هەولێر و بەغدا نابێت، چونكه ئه‌مه پیشووتر ئاماده‌كاری بۆ كراوه”.