بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی: ساڵی داهاتو هه‌رێم ده‌بێته خاوه‌ن یاسای بودجه
خەندان-
په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌كاریه‌كانی بۆ پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی هه‌رێم ده‌ستپێده‌كات و حكومه‌تیش چاوه‌ڕوانی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2020 ده‌كات، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی-ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "له‌ساڵی داهاتودا هه‌رێم ده‌بێته خاوه‌ن یاسای بودجه".
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانیش نوسراوێكی فه‌رمی ئاراسته‌ی حكومه‌ت كردوه تا به‌گوێره‌ی یاسا‌و په‌یڕه‌وی ناوخۆ پرۆژه‌یاسای بودجه ڕه‌وانه بكه‌ن
محه‌مه‌د سه‌عده‌دین بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌خه‌ندان-ی ڕاگه‌یاند: جه‌ختمانكردۆته‌وه ساڵی 2020 هه‌رێم یاسای بودجه‌ی هه‌بێت، چونكه له‌ساڵی 2014ه‌وه بودجه‌ی نییه، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی-ش ئه‌و بابه‌ته‌مان باسكردوه‌و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانیش نوسراوێكی فه‌رمی ئاراسته‌ی حكومه‌ت كردوه تا به‌گوێره‌ی یاسا‌و په‌یڕه‌وی ناوخۆ پرۆژه‌یاسای بودجه ڕه‌وانه بكه‌ن.
حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و بودجه‌یه‌ی ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مانی ده‌كات، ده‌بێت له‌یاسای بودجه‌ی گشتی عیراق جێگیركرابێت
وتیشی: "حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و بودجه‌یه‌ی ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مانی ده‌كات، ده‌بێت له‌یاسای بودجه‌ی گشتی عیراق جێگیركرابێت و له‌ئێستاشدا بودجه‌ی خه‌مڵێندراوی ئاماده‌یه‌و ته‌نها چاوه‌ڕوانی په‌سه‌ندكردنی ڕه‌شنوسی پرۆژویاسای بودجه‌ی گشتی ده‌كات".
به‌وته‌ی بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كوردستان،"حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌یی نیشانداوه بۆ ناردنی پرۆژه‌یاساكه"، ده‌شڵێت: "هه‌رێم چاوه‌ڕوانی ڕێكاره‌كانی به‌غدایه، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه له‌ساڵی 2020 هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته خاوه‌ن یاسای تایبه‌ت به‌بودجه".
یه‌كه‌م پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی هه‌رێم له‌ساڵی 1993 په‌سه‌ندكرا، به‌هۆی قه‌یرانی داراییشه‌وه كه ڕوبه‌ڕوی هه‌رێم بۆوه، له‌ساڵی 2013 دوا پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی په‌سه‌ندكردو له‌ساڵی 2014ه‌وه تا ئێستا هیچ پرۆژه‌یاسایه‌كی بودجه‌ی نییه.