هەواڵی کوردستان ئێستا

پۆمپیۆ بۆ زەریف: ئێوە رێز لە نەورۆز ناگرن و هەڵپەڕکێتان قەدەغەکردوە

پۆمپیۆ بۆ زەریف: ئێوە رێز لە نەورۆز ناگرن و هەڵپەڕکێتان قەدەغەکردوە
پۆمپیۆ بۆ زەریف: ئێوە رێز لە نەورۆز ناگرن و هەڵپەڕکێتان قەدەغەکردوە

2020-01-07 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان-
مایک پۆمپیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەوەڵامی گلەییەکانی وەزیری دەرەوەی ئێراندا کە ڤیزای ئەمریکای پێنەدرا و هەڕەشەی هێرشکردنە سەر پێگە کولتورییەکانی ئێرانی بەتاوانی جەنگ لەقەڵەمدا رایگەیاند، ئێوە زۆترین زیانتان بەکولتوری فارس گەیاندوە و رێز لە بۆنەکانی نەورۆز و سیرۆس ناگرن.

لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، مایک پۆمپیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا نوسیویەتی، لەپڕ محمد جەواز زەریفی وەزیری دەرەوەی ئێران خەمخۆری خۆی بۆ کولتوری فارس رایگەیاند، بەڵام هیچ کەس هێندەی رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران زیانی بە کولتوری فارس نەگەیاندوە.

 ئێوە زۆترین زیانتان بەکولتوری فارس گەیاندوە و رێز لە بۆنەکانی نەورۆز و سیرۆس ناگرن، هەڵپەڕکێتان قەدەغەکردوە و کۆتایتان بەلێبوردنی ئاینی هێناوە

پۆمپیۆ نوسیویشیەتی، ئێوە زۆترین زیانتان بەکولتوری فارس گەیاندوە و رێز لە بۆنەکانی نەورۆز و سیرۆس ناگرن، هەڵپەڕکێتان قەدەغەکردوە و کۆتایتان بەلێبوردنی ئاینی هێناوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ سێشەممە لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، محمد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لەوەڵامی رەتکردنەوەی پێدانی ڤیزا لەلایەن ئەمریکاوە نوسیویەتی، ئەوەی ئەمریکا کردویەتی پێچەوانەی رێککەوتنی ساڵی 1974-ی نەتەوە یەکگرتوەکانە.

هەڕەشەکانی مایک پۆمپیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ برسیکردنی گەلانی ئێران تاوانی دژی مرۆڤایەتییە

هاوکات، زەریف ئاماژەی بەوەشکردوە،" هەڕەشەکانی مایک پۆمپیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ برسیکردنی گەلانی ئێران تاوانی دژی مرۆڤایەتییە." 

لەهەمان کاتدا، بەپێی تویتەکەی زەریف، هەڕەشەکانی ترەمپ بۆ هێرشکردنە سەر پێگە کولتورییەکانی وڵاتەکەی تاوانی جەنگ و تیرۆری ئابورییە.

کوشتنی بەرپرسانی ئێرانیش تیرۆری نێودەوڵەتییە و کارێکی ترسنۆکانەیە.

ئەمریکا لەچی دەترسێت کە ئەم هەنگاوانە دەنێت، با راستییەکەمان پێبڵێن

لەکۆتایدا، وەزیری دەرەوەی ئێران دەپرسێت، ئەمریکا لەچی دەترسێت کە ئەم هەنگاوانە دەنێت، با راستییەکەمان پێبڵێن.