هەواڵی کوردستان ئێستا

عێراق.. سێ مووشەک لە بنکەیه‌كی هێزەکانی هاوپەیمانان کەوتنەخوارەوە

عێراق.. سێ مووشەک لە بنکەیه‌كی هێزەکانی هاوپەیمانان کەوتنەخوارەوە
عێراق.. سێ مووشەک لە بنکەیه‌كی هێزەکانی هاوپەیمانان کەوتنەخوارەوە

2020-08-14 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

سوپای عێراق رایگەیاند، سێ مووشەک لە بنکەیەکی ئاسمانی لە باکووری عێراق کە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش تیایدا جێگیرکراون، کەوتنەخوارەوە.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کردووە کە سێ مووشەکی جۆری کاتیوشا لە بنکەی ئاسمانیی بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەددین کەوتوونەتەخوارەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لەو رووداوەدا هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەکەوتووەتەوە.

بنکەی سەربازیی بەلەد بە گەورەترین بنکەی ئاسمانیی لە عێراق دادەنرێت و بەدووری ٦٤ کم دەکەوێتە باشووری بەغدای پایتەخت و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش بە رابەرایەتی ئەمریکا تیایدا جێگیرکراو.