ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌باشوری كه‌ركوك رویدا و سەربازێک کوژراو
2020-01-08 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان
خەندان-
له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراو له‌باشوری كه‌ركوك، سه‌ربازێكی سوپای عێراق كوژراو سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربون، كه له‌ناو برینداره‌كاندا فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی هه‌یه.
ئیدریس عه‌لی، جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتی به‌خه‌ندان-ی راگه‌یاند، به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له‌سنوری حه‌فته‌غاری سه‌ر به‌قه‌زای داقوق بۆمبێکی چێندراو به‌كاروانێكی ئۆتۆمبێله‌كانی فه‌رمانده‌ی لیوای 45ی فیرقه‌ی 11ی سوپای عێراق تهقیوهتەوه".
ئاماژەی بەوەشکرد، له‌ئه‌نجامی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا عه‌قید روكن مازن جه‌واد، فه‌رمانده‌ی لیوای 45 برینداربوه و یه‌كێك لهپاسهوانهكانیشی كوژراوه، دو پاسه‌وانی دیكه‌شی برینداربون.