مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی كه‌لار دژی دواكه‌وتن و لێبڕینی موچه خۆپیشاندانیان ده‌ستپێكرد
دیجیتاڵ میدیای سپێده
به‌شێك له‌مامۆستایان وفه‌رمانبه‌رانی گه‌رمیان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان له‌به‌رده‌م بینای قایمقامیه‌تی كه‌لار دژی دواكه‌وتن و لێبرینی موچه ده‌ستپێكرد .
پەیامنێری سپێده لە گەرمیان رایگەیاند: به‌شێك له مامۆستایان وفه‌رمانبه‌ران به‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر به‌دواكه‌وتنی به‌رده‌وامی موچه و خراپی خزمه‌تگوزاریه‌كان، خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیان له‌به‌رده‌م بینای قایمقامیه‌تی كه‌لار ده‌ستپێكردوه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، خۆپیشانده‌ران داوا له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، كۆتایی به دابه‌شكردنی سیستمی لێبڕینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بهێنێت و موچه‌ی ته‌واویان پێبدات به‌جۆرێكیش كه 30 رۆژ زیاتر تێپه‌ڕ نه‌كات
هه‌ینی رابردوو له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاجیای هه‌رێمی كوردستان خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی ئه‌نجامدرا و داوایان له حكومه‌تی هەرێمی کوردستان كرد یاسای چاكسازی لەپێناو باشکردنی دۆخی دارایی هەرێمی کوردستان جێبەجێ بكات