هەواڵی کوردستان ئێستا

لە كەلار هەڵمەتێكی خۆڕسكی دژ بە جەنگ راگەیەندرا

لە كەلار هەڵمەتێكی خۆڕسكی دژ بە جەنگ راگەیەندرا
لە كەلار هەڵمەتێكی خۆڕسكی دژ بە جەنگ راگەیەندرا

2020-01-08 00:00:00 - سەرچاوە: باسنیوز

ئەمڕ ۆ لە شاری كەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، لەلایەن گەنجان و چالاكوانانی مەدەنییەوە، هەڵمەتێكی خۆڕسكی دژ بە جەنگ راگەیەندرا.

ئارام نوری، یەكێك لە گەنجەکانی ەبشداری ئەو چالاکییە، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، جەنگ هەمیشە ماڵوێرانیی بەدواوەیە، عێراق و كوردستانیش ساڵانێكە بوونەتە سووتەمەنیی جەنگە یەك لەدوای یەكەكان و ئێمەش دەمانەوێ پەیامێك بگەیەنین كە كە هاوڵاتیان دژ بە جەنگن.

هەر ئەمڕۆ چوارشەممە 8/1/ 2020 ژمارەیەكی بەرچاو لە گەنجان بڕیاریان داوە دژ بە ئەگەری جەنگی ئەمریكا و ئێران لەسەر خاكی عێراق كە دوور نییە پریشكی بەر كوردستانیش بكەوێت، ئامادەییان دەربڕی بۆ هەمان چالاكی.

وەك هێمایەكیش بۆ دڵتەنگی بەشێك لە چالاكوانان وێنەكانیان بە شێوەی رەش و سپی گرتووە.