هەواڵی کوردستان ئێستا

میدیای لاهوور جەنگی جارێکی دیکە بابەتی بڕینی بودجەی کوردستان دەخاتەوە بیری بەرپرسانی عێراق

میدیای لاهوور جەنگی جارێکی دیکە بابەتی بڕینی بودجەی کوردستان دەخاتەوە بیری بەرپرسانی عێراق
میدیای لاهوور جەنگی جارێکی دیکە بابەتی بڕینی بودجەی کوردستان دەخاتەوە بیری بەرپرسانی عێراق

2020-01-08 00:00:00 - سەرچاوە: باسنیوز

میدیای لاهوور جەنگی، جارێکی دیکە بابەتی بڕینی بودجەی کوردستان دەخاتەوە بیری بەرپرسانی عێراق و بە ناڕاستەوخۆ پێشنیاز بۆ لایەنی عێراقی دەکات، ئەگەر ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان نەکشێتەوە، بودجەی کوردستان ببڕن.

لە کاتێکدا پەیوەندیی نێوان ئەمریکا و ئێران لە لایەک و ئەمریکا و عێراق لە لایەکی دیکەوە ئاڵۆزتر بووە و پەرلەمانی عێراق بڕیاری دەرکردنی هێزە بیانییەکانی لە وڵاتەکە دەرکردووە، هەرێمی کوردستان بە جددی کار لەسەر ئەوە دەکات کە خۆی لە شەڕی نێوان زلهێزان بەدوور بگرێت و عێراقیش نەبێتە گۆڕەپانی شەڕ، هەروەک سەرۆک بارزانیش لەمبارەیەوە بە ڕوونی ئاماژەی پێ داوە.

لە بەرامبەردا، لاهوور جەنگی کە یەکێکە لە سەرانی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ کە خەڵکی کوردستان دەزانن سەر بە کام جەمسەری ناکۆکییە هەرێمییەکەیە، لە ڕێگەی میدیاکانیەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ی ١ی ٢٠٢٠، هەواڵێکی لە زاری پەرلەمانتارێکی عەرەبی شیعەوە بڵاو کردووەتەوە کە گوایە ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان نەکشێتەوە، بەغدا بودجەی هەرێمی کوردستان دەبڕێت.

چاودێران پێیانوایە کە بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە لەم کاتەدا لە لایەن میدیاکانی لاهوور جەنگییەوە، پێشنیازێکی ناڕاستەوخۆیە بۆ عێراق کە دەکرێت بودجە وەک کارتێکی فشار بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان بەکار بهێنن، چونکە پێشتر ئەوانەی باسی بابەتەکەشیان کردووە، هیچ هەڕەشەیەکی لەم چەشنەیان نەکردووە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە لە ساڵی ٢٠١٤شدا کاتێک نووری مالیکی، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق بودجەی هەرێمی کوردستانی بڕی، هەر لە لایەن ئەو کەسانەوە پێشنیازەکە کرا کە لەسەر هەمان ئاراستەی سیاسیی لاهوور جەنگی کار دەکەن.