هەواڵی کوردستان ئێستا

نووسینگه‌ی جێگری سەرۆکی پارتی پێشوازی لە بەرپرس و ئەندامانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی کرد

نووسینگه‌ی جێگری سەرۆکی پارتی پێشوازی لە بەرپرس و ئەندامانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی کرد
نووسینگه‌ی جێگری سەرۆکی پارتی پێشوازی لە بەرپرس و ئەندامانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی کرد

2020-01-08 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ چوارشەممە 8/ 1/ 2020 نووسینگەی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە بەرپرس  و ئەندامانی مەکتەبی پەیوەندیەکانی دەرەوەی  پارتی کرد.

سەرەتا بەڕێز تەها بەرواری بەڕێوەبەری نووسینگەی جێگری سەرۆک، بە ناوی ڕێزدار نێچیرفان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی و نووسینگەوە بە گەرمی بەخێرهاتنی بەڕێزانی مەکتەبی پەیوەندیەکانی دەرەوەی  پارتی کرد و سڵاو و ڕێزی جێگری سەرۆکی پێ ڕاگەیاندن و سوپاسی ڕۆڵ و کار و چالاکییە بەردەوامەکانی مەکنەبی پەیوەندیەکانی دەرەوەی کرد بۆ گەیاندن و سەرخستنی بەرنامە و نەهجی پەیوەندی و دبلۆماسیەتی دەرەوەی  پارتی و خزمەتکردنی پرسە نیشتمانی و نەتەوەییەکان. و پشتیوانی و پشتگیری نووسینگەی جێگری سەرۆکی بۆسەرخستنی بەرنامەو کارووچالاکیەکانیان دوپاتکردەوە .

لە تەوەرێکی دیکەدا تیشکی خستە سەر دوا گۆڕانکاریە سیاسی و ئەمنیەکانی عێراق و ناوچەکە و کاریگەرییان لەسەر هەرێمی کوردستان بە تایبەتی هێرشەکانی شەوی رابردووی ئێران بۆ سەر بنکە سەربازیەکانی سوپای ئەمەریکا لە عێراق و ئاڵۆزبوونی باروودۆخەکان ..تیشكیشی خستە سەر یەگرتوویی و یەکڕیزی هەڵوێستەکانی کوتلە کوردیەکان لە پەڕلەمانی عێراق ،، هەروەها  هەوڵەکانی ڕێزدار سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەرسێ سەرۆکایەتیەکەی هەرێمی کوردستان‌و هێز و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی باروودۆخەکە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر پێشهاتێک سەبارەت بە ئاڵۆزتر بوونی باروودۆخی ناوچەکە.
بەڕێز وشیار سێوەیلی بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پارتی ، خۆشحاڵیی خۆی و هەڤاڵانی دەربڕی بۆ ئەو پیشوازی و دیدارە و سوپاسگوزاری پێشکەش بە ڕێزدار جێگری سەرۆک و نووسینگەکەی کرد.

بەڕێزیان باسی لە کار و چالاکییەکانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوە کرد، لەگەڵ میکانیزمەکانی زیاتر بەهێزکردنی ئۆرگانەکانی حیزب و کاری پارتایەتی و هاوکاریکردن لە سەرخستنی پرۆسەی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستاندا کە لە سەرۆکایەتی هەرێم و ئەنجوومەنی وەزیران و پەرلەمان و دامودەزگا فەرمیەکاندا خۆی دەبینێتەوە.

هەروەها ئاماژەی بە باروودۆخی ئاڵۆزی عێراق و ناوچەکەدا لەگەڵ خراپتربوونی باروودۆخی ناوچەکە بە گشتی .
لە دانیشتنەکەدا  جەخت لەسەر ئەو جۆرە دیدارانە کرایەوە لە نێوان نووسینگەی جێگری سەرۆک و ئۆرگانەکانی پارتیدا بە مەبەستی گۆڕینەوەی بیر و ڕا و هەماهەنگیی زیاتر.و دەرگای گفتوگۆی هەڤاڵانەش کرایەوە و بیروڕا ئاڵووگۆڕ کرا.