هەواڵی کوردستان ئێستا

کەشناسی هۆشداری دەدات لە روودانی لافاو لەم ناوچەیە

کەشناسی هۆشداری دەدات لە روودانی لافاو لەم ناوچەیە
کەشناسی هۆشداری دەدات لە روودانی لافاو لەم ناوچەیە

2019-12-01 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia

كەشناسی گەرمیان هۆشداری لە دروستبوونی لافاو و رایگەیاند” ئەگەری بارانی بەخوڕ و هەورەبروسكە هەیە لە سەرجەم ناوچەكانی گەرمیان”. كەشناسی گەرمیان لە راگەیەندراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، “بەهۆی كاریگەری ناوچەیەكی پەستان نزمی بەهێزی دەریای سوور و هاتنی شێیەكی زۆری خولگەیی، پێشبینی دەكرێت لە شەوی یەكشەممە لەسەر دووشەممەوە تا شەوی دووشەممە لەسەر سێشەمە، زۆربەی كاتەكان ئەگەری بارانی بەخوڕ و هەورەبروسكە هەیە لە سەرجەم ناوچەكانی گەرمیان”. هەروەها هاتووە “بەشێوەیەك ڕۆژی دووشەممە هەندێك لە كاتەكانی بەیانی و بەزۆریش كاتەكانی ئێوارە بارانبارینەكە بەخوڕ دەبێت و ئەگەری لافاو هەیە لەسەرجەم دۆڵ و چەم و ناوچە نزماییەكانی گەرمیان، بەڵام لە بەشێك ناوچەی باكووری خۆرئاوا و ناوچەكانی خۆرئاوای گەرمیان وەك ناوچەكانی (چەمچەماڵ و بناری گل و نەوجول و داقوق و كەركوك ) ئەگەری بارانبارینی مامناوەند هەیە، بەرزترین كاریگەری شەپۆلەكە دەكەوێتە ( نێوان بەرەبەیانی دووشەممە بۆ درەنگانێكی ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ). كەشناسی گەرمیان ئاشكرایشكردوە، ئەگەر هەیە ڕۆژی دووشەممە بۆ ماوەیەك ئاستەنگی هاتوچۆ دروست بێت بەهۆی بەخوڕی باران و هاتنی لافاو لە چەم و دۆڵەكان بەزۆریش ڕێگا خاكیەكانی دەرەوی شارەكان، دووریش نییە بۆماوەیەك لافاو دۆڵ و چەمەكانی سەنتەری شارەكانیش بگرێتەوە بەشێوەی لە ناكاو. لە زانیارییەكاندا باس لەوەشكراوە، بە گشتی شەپۆلەكە بۆ ناوچەكانی خۆرهەڵاتی گەرمیان و باشووری گەرمیان و ناوەڕاستی گەرمیان بەهێز دەبێت، بەڵام بۆ ناوچەكانی باكووری گەرمیان و خۆرئاوای گەرمیان مامناوەند دەبێت، لەم شەپۆلە لەسەرانسەری ناوچەكانی گەرمیان ئەگەری بارانی پەڵە هەیە.