د. خەركی: پێویستە ئەنەكەسە و تەڤدەم بگەڕێنەوە بۆ پڕۆژەی سەرۆك بارزانی
رۆژئاوای كوردستان-KDP.info- جێگری سەرۆكی باسكی ئازادیی كوردستانی سووریا رایگەیاند، پێویستە ئەنەكەسە و تەڤدەم، لە پێناو بەدەستهێنانی ماف و داواكارییەكانی كورد لەو پارچەیەی كوردستاندا، بگەڕێنەوە بۆ پڕۆژەی سەرۆك بارزانی.
د. تاریق خەركی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "لە سەروبەندی گرژی و ئاڵۆزییەكانی سووریادا، سەرۆك بارزانی، كە وەك هەمیشە ئامانجی یەكڕیزیی كورد بووە، هەوڵی نزیككردنەوەی ئەنەكەسە و تەڤدەمی دا، بەو هۆیەشەوە رێككەوتنی (هەولێر ١ و ٢ و دهۆك) واژۆ كران بۆ بەڕێوەبردنی رۆژئاوای كوردستان".
خەركی گوتیشی: "ئەگەر پەیەدە ڕێككەوتنەكانی جێبەجێ كردبا، ئەوا ڕەوشی رۆژئاوا زۆر باشتر دەبوو، بۆیە دەبێت هەردوو لا لە پێناو بەدەستهێنانی ماف و داواكارییەكانی كورد لەو پارچەیەی كوردستاندا، بگەڕێنەوە بۆ پڕۆژەی سەرۆك بارزانی، چونكە ئێستا رۆژائاوای كوردستان لە هەموو كات زیاتر پێویستی بە یەكگرتنە".
كاروان باعەدری