وەزارەتی كشتوكاڵ داری بەرهەمدار دەداتە جووتیاران
هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی باخداری و دارستان لە وەزارەتی كشتوكاڵ رایدەگەیەنێت، وەك بەشێك لە پلانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی كشتوكاڵ بە نرخی پاڵپشت، تەواوی جۆرەكانی داری بەرهەمدار دەداتە جووتیاران.
حوسێن حەمەكەریم، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، وەزارەتی كشتوكاڵ شەتڵی سەرجەم دارە بەرهەمدارەكانی وەك (ترێ و خۆخ و قەیسی و هەنار و هەنجیر و پرتەقاڵ) و تەواوی میوەكانی دیكە، بە نرخی پاڵپشت دەدات بە جووتیاران، كە زیاتر لە 50% دەبێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا، ئەم رێكارەی حكوومەت بۆ بووژانەوەی كەرتی كشتوكاڵ و دابینكردنی پێداویستییە ناوخۆییەكان و پڕكردنەوەی پێویستیی بازاڕ و هاوكاریكردنی جووتیارانە، كە سەرجەم شارەكان دەگرێتەوە و، بە گوێرەی ئامارەكانیش نزیكەی 150 هەزار داری بەرهەمدار لە دهۆك چێندراون.
هێدی كاكەیی