"مەترسی دروستبوونی گروپێکی دیکەی تیرۆریستی لە عێراق هەیە"
هەولێر-KDP.info-فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هۆشداری ده‌دات له‌وه‌ی به ڕۆیشتنه ده‌ره‌وه‌ی هێزی هاوپه‌یمانان له عێراق، سوپا و حه‌شدی شه‌عبی توانای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گرووپه چه‌كداره‌كانیان نییه و له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا هێزێكی نوێی تیرۆریستیی پڕچه‌ك پەیدا دەبێت.
لیوا ڕوكن ڕه‌شید عه‌بدولكه‌ریم، فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه كوردستان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر بێت و هێزی هاوپه‌یمانان عێراق به‌جێ بهێڵن، ئه‌وكات هیچ ئامادهگییهكیان نابێت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گرووپه تیرۆریستییه‌كان و، شه‌ش مانگ ناخایه‌نێت دۆخێكی ئاڵۆز له عێراق پەیدا ده‌بێت".
ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: "پاشماوه‌كانی داعش ماون و جووڵه‌ی سەرهەڵدانی گرووپێكی تریش هه‌یه و زانیاریمان لایه هێزێكی سه‌ربازییان ده‌بێت به ناوی سوفیانی، ته‌واوی گرووپ و ڕێكخراوه تیرۆرستییه‌كانی تر له چوارچێوه‌ی ئه‌و ڕێكخراوه نوێیه‌دا كۆ ده‌كه‌نه‌وه و، ته‌واوی به‌رپرسانی ڕێكخراوه‌كانی تر له‌ناو ده‌برێن".
په‌رله‌مانتارانی شیعە به‌بێ ئاماده‌بوونی په‌رله‌مانتارانی كورد و سوننه له هۆڵی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران یاسایه‌كیان په‌سه‌ند كرد به ناوی یاسای ڕۆیشتنه ده‌ره‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان له‌سه‌ر خاكی عێراق.
لیوا ڕوكن ڕه‌شید عه‌بدولكه‌ریم زیاتر گوتی: "هێزه عێراقییه‌كان توانای كۆنتڕۆڵكردن و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ گرووپه تیرۆریستییه‌كان نییه، ناچار ده‌بن به‌رده‌وام داوای هاوكاری له وڵاتانی ده‌وروبه‌ر و ڕووسیا و ئه‌مەریكا بكه‌ن".
فه‌رمانده‌كه‌ی هێزی پێشمه‌رگه ده‌ڵێ: "هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی گرووپی سه‌ر به حزبه‌كانن، له نه‌بوونی هێزی هاوپه‌یمانان له ناوچه‌كه شه‌ڕی ناوخۆی خۆیان هه‌ڵده‌گیرسێنن و هیچ كات ئاماده نین فه‌رمانه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق جێبه‌جێ بكه‌ن، بۆیه بە ڕۆیشتنه ده‌ره‌وه‌ی هێزی هاوپه‌یمانان له عێراق گرفتێكی گه‌وره‌ی ئه‌منی ڕوو له عێراق ده‌كات".
عه‌زیز ڕه‌سووڵ