"هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگ بۆ كۆمپانیا بیانییه‌كانی بواری نه‌وت"
هه‌ولێر-KDP.info- شارەزایەکی كاروباری وزه دەڵێ، یه‌كێك له هۆكاره هه‌ره سه‌ركییه‌كانی هاتن و زیادبوونی كۆمپانیای بیانیی بواری نه‌وت بۆ هه‌رێمی كوردستان، ئارامی و سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستانه، چونكه مه‌رجی هاتنی كۆمپانیای بیانی بۆ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له هه‌ر وڵاتێك، بوونی ئارامییە لەو وڵاتەدا.
شاره‌زای بواری نه‌وت و غاز، د. بێوار خنسی، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "له عێراق و وڵاتانی ده‌وروبه‌ری عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌بینین كه دۆخی ئه‌منی چه‌نده خراپ و ئاڵۆزه و له هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌منیه‌تێكی ته‌واو هه‌یه، كه ئه‌مه‌ش وای كردووه به‌رده‌وام كۆمپانیای گه‌وره و نوێی بیانی كه له بواری نه‌وت كار ده‌كه‌ن، ڕوو له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و بێن كاری به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بكه‌ن."
د. بێوار خنسی گوتیشی: "هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانیش رۆڵێكی سه‌ره‌كییان هه‌یه له هاوكاریكردنی هێزه ئه‌منیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و سه‌قامگیرییه‌ی هه‌یه، به‌رده‌وام بێت، بۆیه هه‌رێمی كوردستان له ناوچه‌كه بووەته سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگ بۆ كۆمپانیاكان و شوێنێكی ئارامه بۆ ئه‌وه‌ی بێن كاری به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بكه‌ن.
خنسی باسی له‌وه‌ش كرد: "ڕۆژ به ڕۆژ كۆمپانیای زیاتر دێن بۆ هه‌رێمی كوردستان و كه‌شی هه‌رێمی كوردستان زۆر له‌باره بۆ كاركردن، چونكه هه‌رێمی كوردستان هه‌م شوێنێكی ئارامه و هه‌میش شوێنێكی زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده به نه‌وت، بۆیه بۆ كۆمپانیاكان زۆر گونجاوه، بێن كاری به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بكه‌ن."
بڵند ئیبراهیم