هەواڵی کوردستان ئێستا

"دووەم خوێندنەوە بۆ پڕۆژەیاسای چاکسازی دەکرێت"

"دووەم خوێندنەوە بۆ پڕۆژەیاسای چاکسازی دەکرێت"

2020-01-09 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هەولێر-KDP.info- ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (13)ی ئاساییی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌. ڕێكه‌وتی 12/1/2020ى ڕاگه‌یاند، كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:

به‌رنامه‌ى كار

به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5) و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م) له‌ مادده‌ى (16) و برگه‌ی (سێیه‌م) له‌ مادده‌ی (18) و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌ مادده‌ی (20) و مادده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان بڕیاری دا، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (13)ى ئاساییی خولی پاییزه‌ی ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (11)ى پێشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌، ڕێكه‌وتی 12/1/2020، به‌م شێوه‌یه‌ بێت:

یه‌كه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای (مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكەره‌ عه‌قلییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی ( 90، 91 ،92 ، 96 ، 97) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق.

دووه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه‌بڕیاری (ڕۆژانی بۆنه‌ فه‌رمییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی توركمان) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٩٠، 91 ،92 ، 96 ، 97) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق.

سێیه‌م: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می پرۆژه‌یاسای (چاكسازی له‌ خانه‌نشینی مووچه ‌و ده‌رماڵه‌ و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی تر) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87 ، 88 ،89 ، 92) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق.