هەواڵی کوردستان ئێستا

حکوومەت هێزێکی پێشمەرگە بەرەو گەرمیان دەجوڵێنێت

حکوومەت هێزێکی پێشمەرگە بەرەو گەرمیان دەجوڵێنێت
حکوومەت هێزێکی پێشمەرگە بەرەو گەرمیان دەجوڵێنێت

2019-12-06 00:00:00 - سەرچاوە: باسنیوز

وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هێزێکی پێشمەرگەی بەرەو گەرمیان، جوڵاند.

بەپێی هەواڵێکی کەناڵی (کوردستان 24)، ئەمڕۆ هەینی 6-12-2019، فەوجەکانی لیوای 16ـی پێشمەرگە گەیشتوونەتە سەنگەرەکانی پێشەوەی بەرگری لە سنووری گەرمیان.

جوڵاندنی ئەو هێزە پێشمەرگە بۆ سنووری گەرمیان دوای هێرشێکی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بۆ سەر بارەگاکانی پێشمەرگە، دێت.

هەروەک ئەو کەناڵە بڵاوی کردووەتەوە، هێزەکەی پێشمەرگە لەژێر سەرپەرشتیی جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری فەرماندەی گشتیی هیزی پێشمەرگەی کوردستان، گەیشتووەتە گەرمیان.

شەوی چوارشەممە 4-12-2019، چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر هێزێکی پێشمەرگە لە گوندی دەکەی عەبدولقادر بەگ لە سنووری خانەقین و بە هۆیەوە سێ پێشمەرگە شەهیدبوون.