بارەگای بارزانی جەژنی ( قەوڵتاس) لە خوشك و برایانی كاكەیی پیرۆز دەكات
2020-01-10 00:00:00 - سەرچاوە: kdp
هەولێر-KDP.info- بە بۆنەی جەژنی سێ شەوەی یاران (قەوڵتاس)، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی خوشک وبرایانی کاکەیی (یارسان) دەکەین و هیوادارین جەژنەکەیان بە ئارامی و خۆشی بەسەر ببەن.
وەك ھەمیشە، ڕێز و پێزانینمان بۆ خەبات و ڕۆڵی نەتەوەیی و نیشتمانپەروەرانەی خوشك و برایانی كاكەیی ھەیە و ئەم ئارامی و پێكەوە ژیانەی پیكھاتەكانی گەلەكەمان، بەرھەمی خەبات و تێكۆشانی ھاوبەشمانە و پاراستنی ئەو پێكەوەژیانە ئاشتییانەیەش ئەركی ھەرە لەپێشی ھەموومانە.
ھەمیشە لە جەژن و خۆشیدا بن
بارەگای بارزانی
١٠ـی ١ـی ٢٠٢٠