هەواڵی کوردستان ئێستا

هاتوچۆی هەولێر هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە له‌ داخرانی شه‌قامێك

هاتوچۆی هەولێر هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە له‌ داخرانی شه‌قامێك
هاتوچۆی هەولێر هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە له‌ داخرانی شه‌قامێك

2020-08-31 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند: هاوڵاتیان ئاگادار دەکەنەوە شەقامی سەرەکی هەولێر ـ گوێڕ، ئەمڕۆ دووشەممە  بەمەبەستی چاککردنەوە و قیڕتاوکردنی بەشێکی شەقامەکە لە نزیک دەروازەی کۆمەڵگای کۆگاکان بەشێوەیەکی کاتی داخراوە و بۆ رێگای جێگیرەوەش کارمەندانی هاتوچۆی سنورەکە رێنمایی هاوڵاتیان دەکەن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەولێر لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەکردوە، ئاگاداری شوفێران دەکەنەوە کە شەقامی سەرەکی هەولێر ـ گوێڕ ڕۆژی دوشەممە بەمەبەستی چاککردنەوە و قیڕتاوکردنی بەشێکی شەقامە سەرەکیەکە لە نزیک دەروازەی کۆمەڵگای کۆگاکان بەشێوەیەکی کاتی دادەخرێت.

باس له‌وه‌شكراوه‌، تەنها سایدێک لەو شوێنەدا بەکاردێت، بۆ ئەو مەبەستە پۆلیسی هاتوچۆ هەڵدەستن بە ڕێکخستنی جوڵەی هاتوچۆی شەقامی ناوبراو، کارەکانی چاکردنەوەکەش شەو و ڕۆژ بەردەوامی دەبێت بۆ مەبەستی هەرچی زوتر تەواوبونی کارەکان.