بارەگای بارزانی هەواڵێک لەبارەی ''دەستپێشخەرییەکی سەرۆک بارزانی'' رەتدەکاتەوە
2020-01-11 00:00:00 - سەرچاوە: kdp
هەولێر-KDP.info- بارەگای بارزانی ئەو دەنگۆیە رەتدەکاتەوە کە گەوایە سەرۆک مەسعود بارزانی "دەستپێشخەرییەکی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی عێراق کردووە و لەلایەن شیعەکان رەتکراوەتەوە".
دەقی روونکردنەوەکەی بارەگای بارزانی:
لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە ژمارەیەك سایتی كوردی و عەرەبی هەواڵێك بڵاو بووەتەوە كە گوایە سەرۆك بارزانی بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق دەستپێشخەریی هەیە و زۆربەی لایەنە شیعەكان ئەم دەستپێشخەرەیان ڕەتكردووەتەوە.
لێرەدا بە گشت لایەكی ڕادەگەیێنین كە ئەم هەواڵە هیچ ڕاستییەكی تێدا نییە. لە بنەڕەتدا سەرۆك بارزانی دەستپێشخەری نەبووە تاكوو كەسێك یان لایەنێك ڕەتی بكاتەوە.
ڕاگەیاندنی بارەگای بارزانی
١١ـی ١ـی ٢٠٢٠